قه‌مام، قومامه، په‌له سوور، ڕووه‌کێکه له گه‌نم ده‌چێ و له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی کوردستان دا ده‌ڕوێ. و له تیره‌ی "گه‌نمه‌کان" Graminaeه و بنێکی خڕی هه‌یه که ده‌خورێ. قومام بۆنێکی وه‌ک لێمۆی هه‌یه. قومامی دێم کراو بۆ له نێو بردنی گه‌نه و کێچ له شوێنی ژیانی ئاڵژه‌ڵدا به‌کار ده‌به‌ن. "ابن سینا" ده‌ڵێ: کوتراوی ئه‌م گیایه له‌گه‌ڵ گه‌لآی دارگوێز دا ده‌رمانێکی باشه بۆ وه‌ستانی خوێنڕێژی ده‌ره‌وه‌یی (خارجی) و ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاوی ئه‌م دوو گیایه له سه‌ر برین دابنرێ، له زووترین کاتدا خوێنه‌که راده‌گرێ. له کوردستانیشدا له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و بانه و مه‌ریوان دا به‌ڕووی کوتراو له‌گه‌ڵ ئه‌م گیایه‌دا تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و له سه‌ر برینی داده‌نێن و ده‌یپێچن و به‌مجۆره خوێنه‌که راده‌وه‌ستێ. له "چناره"ی و "باخان"ی مه‌ریوانیشدا له دێم کراوی ئه‌م گیایه و خه‌ست کردنی شیله‌که‌ی مه‌رهه‌مێک ساز ده‌کرێ که بۆ ده‌رمانی مارپێوه‌دانیش به‌کار دێ.
بە جۆرێک لە قومام بە فارسی دەڵێن گور گیاه. بۆیە ئەم ناوەشیان لێ ناوە گوایە "گورخر" (زێبرا، کەرەکێوی) زۆر حەزی لێیەتی.
خوژە گەڵا لوول، قومام کڵاو لار
تریشکە و تەڕلە، هەزاران هەزار
قانع
سه‌یری په‌ڵه سووره بکه‌ن.