خۆخ، کۆخ، هه‌شتاڵوو، هه‌شتاوی، هڵو، دارێکه به به‌رزیی ٤ تاکوو ٥ میتر له تیره‌ی "کوڵ سووره‌کان" Rosacées و له ده‌سته‌ی "بادامه‌کان" Amygdalées ه. تۆکڵی دارقۆخ، سه‌وزێکی بریقه‌داره و ئه‌و شوێنانه‌ی که زۆرتر ڕوویان له خۆره‌تاوه ئاماڵ سوورن، گه‌ڵاکانی هێڵکه‌یی و درێژن و لێواره‌کانینا مه‌شاڕیین و قنچکه‌که‌یان به درێژایی دوو سانیمیتره، گوڵه‌کانی دار قۆخ زوو ده‌م ئه‌که‌نه‌وه و پێش گه‌ڵاکانی ده‌پشکوون و تاک تاک به لقه‌کانه‌وه ئه‌ڕوێن و ڕه‌نگیان په‌مه‌یی، سوور و جاروبار چه‌رموون، قۆخیش وه‌ک شێڵانه وایه، تۆکڵه‌که‌ی ناسک به‌لآم تۆزێ تووکنه و نێوکه‌که‌شی چاڵ‌و چۆڵی زۆره، گۆشته‌که‌شی ڕه‌نگێکی ڕووناک، زه‌رد و یان سووره، نێوکه‌که‌شی دوای شکاندن مێشکه‌که‌ی(کاکڵه‌که‌ی) ده‌ر دێنن و بۆ شیرینی دروست کردن به‌کاری دێنن. ئه‌م میوه‌یه دوای ترشاندن و پاڵاوته کردن شه‌رابی لێ دروست ده‌کرێ. گوڵ و گه‌ڵاکه‌ی بۆ ده‌رمان ده‌شێ. ئه‌م داره له وڵاتی چینه‌وه هاتووه و له ده‌ورانی ئه‌سکه‌نده‌ری حاکمی ئێران‌دا گه‌یشته ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه. ئێستاش له ئامریکا و باشووری ئافریقا، ئاسیا و ئوسترالیاشدا ده‌ڕوێ. دار قۆخ پێوه‌ند (متوربه) ده‌درێ به شه‌فتاڵوو یان بادام و شێڵانه و هه‌ڵووژه‌وه.
به فه‌رانسه‌یی به داره‌که‌ی ده‌ڵێن Pecher و به میوه‌که‌شی Péche ده‌ڵێن.
به ئینگلیزیش به داره‌که‌ی ده‌ڵێن Peach tree.
سەیری دار قۆخ بکە.