قنگره قه‌له، ڕووه‌کێکی دڕکنه له تیره‌ی "تێکه‌لآوه‌کان" Composées و له ده‌سته‌ی "گوڵ لوله‌کان" Ligulifores و له ڕه‌گه‌زی دڕکی تاتار (له ڕاستیدا جۆرێکه له دڕکی تاتار)، ڕووه‌کێکی یه‌ک ساڵه‌یه و له زۆر شوێین، به‌تایبه‌تی له ئاسیا و ناوه‌ندی ئوروپادا ئه‌ڕوێ. گوڵه‌که‌ی بۆ ده‌رمان ده‌شێ. دیاره جۆرێکی خراپی قنگره، باریکه‌ڵه و که‌م گۆشته و قانگڵاشکه‌که‌شیان هه‌ر وایه.به فه‌رانسه‌ییش Chardon bénit و Sentaurée laineuse و Centaurée sudorifique پێی ئه‌ڵێن.