دار قزوان، قەتەناز، کزوان، کەزوان، کەزان، داربنیشت، دارچاچکه، دار وه‌ن، داره‌به‌ن، قسقه‌وان، فارقین، شەنگیل. دارێکی لێڕه‌واره، به‌رێک به ناوی قزوان ده‌گرێ و له داره‌که‌شی بنیشت وه‌ده‌ست دێنن.
مرفولۆژی: دارێکی خۆرسکی لێڕه‌واره لە تیرەی پستەکان، تاکوو ١٥ میتر بەرز دەبێ، نێو قەدەکەشی دەگاتە نیو میتر، دارێکی نەراست و پڕ گرێ و لۆچە و رەنگی تاریکە. گەڵاکانی وەک شانەن و ٢ تاکوو ٥ وردەگەڵای دیکەیان لێ جیا دەبێتەوە. شێوازی گەڵاکانی هێلەکیین و لێوارەکانیان کەم و زۆر برژانگدارەن. هەر یەک لەو وردەگاڵایانە ٢ و نیو تاکوو ٨ سانیمیتر درێژن و پاناییەکەیان لە ٠،٧ تاکوو ٢ سانیمیتر دەبێ. گوڵەکانی هێشووین و بەرەکەشی خڕەڵەیە و لە ٥ تا ٨ میلیمیتر قەڵەو دەبێ.
هەوەڵی بەهار گوڵ دەگرێ و لە ناوچەکانی جەزیرەی قەناری و وڵاتانی لێواری مەدیتەرانە دەڕوێ و تاکوو ئاسیای چووکە و سوریە، قەفقاز، ئێران، ئەفغانستان و پاکستان و بەتایبەتی لە کوێستانەکانی کوردستان بە زۆری دەڕوێ، بەتایبەتی لە ناوچەی هەوارامان. زۆرتر لە بەرزایی ٦٠٠ تاکوو ١٠٠ میتر لەسەری ئاوی دەریاوە دەڕوێ. به‌رێک به ناوی قزوان یان وەنەتەق ده‌گرێ کە خواردنی بۆ گەدە و گورچیلە دەرمانی باشە، هەروەها بۆ ساف کردن و کردنەوەی دەنگ زۆر بەکەڵکە، بێجگە لەمانەش بۆ بەهێز کردنی هێزی جنسی فرە باشە. بۆ گازی سکیش دەرمانی باشە و بە هۆی کاریگەری دژە میکرۆبیەکەیەوە لە دەرمانی برینی گەدە (زخم معدە) و ریخۆڵەی دوازدەگرێ بەکار دەبرێ. لەبەر ئەوەی مێشکی بەرەکەی چەورە جۆرێ "ئەشکنە"ی لێ دروست دەکرێ. سەرەڕای هەموو ئەمانە دەکرێ وەک پستە بشکێندرێ و بخورێ. قزوان بۆ تامخوەشی دەکرێتە ناو دۆ و زۆر خۆشی دەکا. له داره‌که‌شی جۆرە جەوییەک دەر دێنن کە لە دروست کردنی رەنگ و رۆن دا بەکار دەبرێ و دەشکرێ بە بنیشت کە بە هەورامی پێی دەڵێن "جاچەک وێمانە". بە بەلوچیش هەر وەک کوردی "وەن" و "وەنە"ی پێ دەڵێن.
له کورده‌واریدا خۆرشتێکی خۆش به قزوان دروست ده‌که‌ن که زۆر به‌تام و چێژه و له هه‌مان کاتیش‌دا درووست کردنی زۆر هاسانه، ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه: له پێشدا گۆشته‌که له پێازداخدا سوور ده‌کرێته‌وه و تۆزێ دۆشاوی ته‌ماته‌شی تێده‌که‌ی، به ئه‌ندازه ئاوی تێده‌که‌ی، پاش ئه‌وه‌ی تۆزێک کولآ، قزوانه‌که که پێشتر شۆراوه‌ته‌وه و ئاماده کراوه تێی ده‌کرێ و پاش نیو کاتژمێر که چێشته‌که کوڵا، خۆرشتی قزوانه‌که ئاماده‌یه و له‌گه‌ڵ برینج یان ساوه‌ر له‌سه‌ر سفره داده‌نرێ.
نەوشیلە جۆرێک قسقەوانی وردە.
بەرەگەڵا: به‌رێکی سووری سپی واشه له گه‌لآی مازوودار ده‌ر ئه‌چێ. ف.خاڵ).
سه‌یری داره‌به‌ن بکه.