ئه‌سپه‌نده‌ر، قانگه، قانگڵه، ملوانهگیا، ئسپنج، ئوزلک، ڕووه‌کێکی خۆڕسته، گوڵی چهورموو ده‌گرێ و ده‌نکی وردی ڕه‌شی هه‌یه. قانگ له تیره‌ی "Zygophyllaceae" که ده‌نکه‌کانی بۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی چاوپیسی له ئاور ده‌که‌ن و بۆ ده‌رمان ده‌شێ. هه‌روه‌ها به توور و چه‌وه‌نه‌ر و گێزه‌ری پووک، که بۆ خواردن نابن، ئاوی تێدا نه‌مابێ ده‌ڵێن، قانگ.