قازیاغه، قازیاغا، غازیاخه، ڕووه‌کێکه لە بنەماڵەی "Alismaceae" و لە تیرەی "Umbeliferae" کە گه‌ڵای درێژ و بڕاو بڕاو و باڵای له ٣٠ تاکو ٣٥ سم به‌رز ده‌بێ، قازیاخه ڕووه‌کێکی به‌هاریی ه هاوینییه و به کاڵی و کوڵاوی ئه‌خورێ و ده‌ڵێن بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی خوێن باشه. ڕیشووی قازیاخه به کوڵاوی ده‌رمانێکی زۆر باشه بۆ دژی سکچوون. له کتێبی ده‌رمانی ڕه‌سه‌نی وڵاتی چیندا Pontsao هاتووه که ئه‌م ڕووه‌که ئێش و ژانی کاتی منداڵبوونی ژنان که‌م دهکانتهوه و ڕخواردنی به‌ره‌که‌ی ئه‌بێته هۆی نه‌زۆکیی مرۆڤ و ئه‌بێته هۆی به‌هێزبوونی چاو و گوێ و قورسایی له‌شی مرۆڤ که‌م ئه‌کاته‌وه و ڕووناکی ئه‌خاته ڕوخساری، هه‌روه‌ها ده‌رمانێکی باشه دژی کۆڵج، له نووسراوه‌ی دیکه‌شدا هاتووه که قازیاخه له گه‌ڵ خوێ و سرکه بۆ ده‌رمانی سووتان و برینی چڵک کردوو و به بۆن زۆر باشه.
ئه‌مه‌ش جۆرێک قازیاخهیه Falcari sioides.
به فه‌رانسه‌یی Corne de cerf و Plantain deau و Alismeی پێده‌ڵێن.
به‌ڕێز محه‌ممه‌د عه‌لی سولتانی له کتێبه‌که‌ی خۆیدا که مێژووی کرماشانی باس کردووه ناوه علمیهکهی قازیاخهی به Gerfeuil داناوه.
به‌ڕێز خوسێن میر حه‌یده‌ر ناوێکیتری بۆ داناوه و ئه‌ویش Alisma plantago-aquatica یه.
بە سویدیش Svaltingی پێ دەڵێن.
تێبینی: یەکێک لە وێنەکە کوڕێکی روانسەری بە ناوی ئەمیر گرتوویە.