ده‌سته‌یه‌کی گه‌وره Thallophytes له ڕووکه‌کانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته له ڕووه‌که‌کان "کلوروفیل" Chloriphylleیان نییه و ناتواننن له "ئیندرید که‌ربۆن"ێک که له هه‌وادا هه‌یه که‌ڵک وه‌رگرن و مه‌وادی خۆراکیی بژێوی خۆیان به‌ده‌ست بێنن، زۆر جار هێندێکیان وه‌ک مشه‌خۆر (ئه‌نگه‌ڵ) له سه‌ر ڕووه‌ک و داری دیکه شین ده‌بن و نه‌خۆشیگه‌لی قارچی پێک دێنن و ڕووه‌ک له نێو ده‌به‌ن و زه‌ره‌ر و زیانێکی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نن، وه‌ک نه‌خۆشیی ژه‌نگی گه‌نم، هێندێکیشیان له شوێنی پیس و له سه‌ر شتی کۆن ده‌ڕوێن. قارچکه‌کان به 4 ده‌سته‌ی سه‌ره‌کی دابه‌ش ده‌کرێن که ئه‌مانه‌ن:
١- میکسومیسته‌کان Myxomycétes، ئه‌مانه سلولیزیان نییه.
٢- سیفومیسته‌کان Syphomcétes
٣- بازیدیومیست Basidiomycétes، بۆ زیاد کردنی ئه‌م جۆره‌یان "بازید" Basides به‌کار ده‌به‌ن.
٤-ئاسکۆمیسته‌کان Ascomycétes، ئه‌مانه‌یان زیاد کردنیان به هۆی "ئاسک" Asquesه‌وه‌یه.ف.م.
سه‌یری قاچک بکه.