ئه‌مه‌ش جۆرێک له کارگه که له داران ده‌ڕوێ و هێندێکیان ژه‌هراوین و له وڵاتی ئێمه‌دا ناخورێن، به که‌می دیتراوه ئه‌وانه‌ی که له دار چنار شین ده‌بن، بخورێن و زیانیان نه‌بێ، به‌ڵام له وڵاتانی ئورووپایدا ده‌یخۆن، له ئوروپاشدا کارگی زۆر ژه‌هراوی هه‌یه و هه‌رساڵ چه‌ندین که‌س به کارگ ده‌مرن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌مان بۆ خۆیان ئازان و کتێبی تایبه‌تیان له سه‌ر کارگ هه‌یه، ئه‌گه‌ر بڕۆن بۆ کارگ هێنانه‌وه، ئه‌م جۆره کتێبه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن و به وێنه و ڕاڤه‌که‌یدا ده‌زانن کامیان ژه‌هراوین.