قاچ، قارچ، قاچک، کوارگ، کارگ، کافیرک، که‌فارگ، کەڕوویەکە له بنه‌ماڵه‌ی Agaricaceae، قارچک له سه‌ره‌وه چه‌ترییه و له له ژێریشه‌وه په‌ڕه‌په‌ڕه‌یه و لاسکێکی نێوبێشی کورتی هه‌یه، قارچک له‌و ڕووه‌کانه‌یه که گوڵ و "کلوروفیل" Chlorophylleیان نییه. گوه‌پسک یان کارکه گولانه جۆرێ قارچکه به که‌ڵکی خواردن نایه. قارچکه مارانه‌ش هه‌ر بۆ خواردن نابێ، به‌لآم قارچکه که‌ما که زوتر له کوێستانان و له بن گیای که‌مادا ئه‌ڕوێ یه‌کێکه له باشترین جۆری قارچک و بۆ ده‌رمانیش ده‌شێ. قارچکه مێرگانه و قارچکه‌لۆ دوو جۆری دیکه‌ی قارچکن. به فه‌رانسه‌یش Champignon comestibel پێ دەڵێن.
سوێندم خوارد بە بیلایە، سنگی کارگی کەمایە
بە ڕۆژ قەولم دەداتێ، بە شەو لە ژوانم نایە
ی ئێده‌ڵێن. له سه‌یری کارگ بکه.
دیاره قارچک چه‌ند جۆری هه‌یه، به‌لآم دووانیان له کۆنه‌وه ناسراو، ڕه‌سه‌ن و باون که ئه‌مانه‌ن:
1- Agaricus campestris L
2- Agaricus osteratus (Jacuq) Fries