ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "قاچه‌کان" Lauracées که تیره‌یه‌کی نزیکه له تیره‌ی "ڕهبهنۆکهکان" Renonculacées که به شێوه‌ی بنچکن، ئه‌گه‌ر له ئاو هه‌وای باش‌دا په‌روه‌رده بکرێ، به‌رزییه‌که‌ی ده‌گاته ١٥ تا ٢٠ میتر، به‌ڵام به‌رزییه‌کی ٧ تاکوو ٨ میتری شتێکی ئاساییه بۆ ئه‌م جۆره داره. گه‌ڵاکانی لێره و له‌وێ به لاسکه‌که‌یه‌وه ڕواون و لێواره‌کانیان تۆزێ لۆچن، درێژیی گه‌ڵاکانی ده‌گه‌نه ١٤ سم و پانیه‌که‌یان ٤/٥ سم ده‌بێ و بۆ تام و جێژ له چێشتی ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانیش ده‌شێ.
به فه‌رانسه‌یی Laurier commun و Laurier و Laurier saurierی پێئه‌ڵێن.