دارێکی زڵ و ئه‌ستووره و گه‌لآکانی پان و درێژن، وه‌ک گه‌لآی داربی وایه، تامی تاڵ و بۆن خۆشه و گوڵه‌کانیشی وردن و ڕه‌نگیان چه‌رمووه، به‌ری ئه‌م داره به قه‌د فندقێک ده‌بێ و تۆکڵێکی ناسک و ڕه‌شی هه‌یه و له دیوی ژووره‌وه مێشکێکی چه‌ور و بۆنخۆش و زه‌ردی هه‌یه، ئه‌گه‌ر کۆن ببێت ڕه‌نگی سووری تۆخ به خۆیه‌وه ده‌گرێ. له شام هێندێ ولآتیتردا ده‌ڕوێ و ده‌ڵێن تاکوو 1000 ساڵ ته‌مه‌ن ده‌کا. تۆکڵ، به‌ره‌که‌ی و گهلآکهی بۆ ده‌رمان ئه‌شێن.