کاکڵێ، گیایەکی وڵاتی عەرەبستانە و ئێستا لە تەواوی جیهاندا دەڕوێنن. گیایەکی ١ ساڵە یان ٢ ساڵەیە لە تیرەی "تێکەڵاوییەکان" ( compositae) کە بالای دەگاتە ٦٠ سانتیمیتر. گەڵاکانی پان، ددانەدار و قنجکیان نیە. ئەگەر لە ژێرەوە سەیری گەڵاکانی بەکەین هەموو رەگەنای بە جوانی دیارن. گوڵەکانی بە شێوەی تاک، لوولەیی و بە رەنگی زەردی مەیلەو و سوور لە پۆپکەی لاسکەکانەوە دەڕوێن. بەرەکەی سپی یە و شێوەی فندقیە کە لە کۆتاییەکەیدا دەستەیەک ژێی نازک هەن.
گوڵە لوولەییەکانی ئەم گیایە ماددەیەکی رەنگ سووریان بە ناوی کارتامین (Carthamin) تێدایە کە لە نێو ئاوێکی کەمدا تێکەڵ دەبێ بەڵام لە نێو ئەلکولدا خۆی دەپارێزێ و رەنگ ناداتەوە. زۆرتر بە هۆی ئەم رەنگە سوورەوەیە کە پەروەردەی دەکەن و لە رەنگ کردنی رستندا بکاری دێنن. هەروەها ماددەیەکی رەنگ زەرد لەم گوڵەدایە کە پێی دەوترێ سیفلاور یەلۆ (safflower yellow).
بەری ئەم گیایە تاکوو ٦٠% رۆنە کە بە هۆی زەخت و گوشاری ساردەوە بە دەستی دێنن کە رۆنێکی زۆر باشە بۆ خواردن. بۆ ئەو کەسانەی کە چەوری خوێنیان لەسەرەوەیە دەتوانن لە خواردەمەنیدا لە جێگای رۆنەکایتر لەم رۆنە safflower oil کەڵک وەربگرن.
لە کوردەواریدا بێجگە لە رەنگ کردن بۆ رازاندەوەی سەر نان و کولێرە لە جێگای زەعفەران کەڵکی لێ وەردەگرن.
سهیری قاقڵی بکه.