قوه، قه‌هوه، دارێکه له تیره‌ی "ڕۆنیاسییه‌کان" Fubiacées که به‌رزییه‌که‌ی له 2 تاکو 12 میتره و گولآکانی دایم سه‌وزن و لووس، بریقه‌دار و له نێوه‌ڕاستیشه‌وه پان و له بن و سه‌ره‌کانیشیانه‌وه نووک تیژن، گوڵه‌کانی چه‌رموون و بۆنیان خۆشه، به‌ره‌که‌شی گۆشتنه و وه‌ک گیلاس ده‌چێ. دوای وه‌رینی گوڵه‌کانی له شوێنی گوڵه‌کاندا ده‌نکگه‌لێک ده‌ڕوێن که دووان دووان له نێو کێلانێکی سه‌وزدان و ڕه‌نگیان سوورێکی تۆخ یان قاوه‌یین. ئه‌م دانه‌گه‌له دوایی به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆن ده‌درێن(ده‌یانبرژێنن) و ده‌یانهاڕن و له ئاودا دیکوڵێنن و دیخۆنه‌وه.
ئه‌م جۆره داره له ئامریکای ناوه‌ندی، هیندوستان، یه‌مه‌ن، حه‌به‌شه، برازیل و هێندێ ولآتی ئافریقایدا ده‌ڕوێن و زیاتر له 33 جۆری له شوێنی جۆراوجۆردا ناسراون که به شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێن. به‌لآم سێ جۆریان زۆر باش و به ناوبانگن که ئه‌مانه‌ن:
Coffea arabica ئه‌مه‌یان له ڕاده‌ی یه‌که‌مدایه و له هه‌موویان به‌ناوبانگتر، باشتر و سرنجڕاکێشتره. دوای قاوه‌ی عه‌ره‌بی قاوه‌ی لیبریکا Coffea liberica و دواتریش قاوه‌ی روبوستا به ڕیز دێن، به‌لآم ئه‌م دوانه‌ی دوایێ به‌وه‌ی پێشوو نابن.
له قاوه‌دا ماده‌ی چه‌ور، ئالکالوئیدکانی ئادنین (ئه‌م مه‌واده ئالکالوئیدێکه که فورموله‌کای C5H5N5 که له په‌رین Purine ده‌گیرێ و وه‌ک به‌شێک له به‌شه‌کانی ئه‌سید نوکلئیک Nucleic acid له ئه‌ندامه‌کانی وه‌ک له‌وزه و زراودا هه‌یه)، کزانتین (تێکه‌لاوێکه به فوورمولی C5H4N4O2 وه که له هێندێک ڕووه‌کادا به‌تایبه‌تی له قاوه‌دا په‌یدا ده‌بێ، بێجگه له‌مه‌ش له له‌شی مرۆڤ و ئاژه‌ڵیشدا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له جگه‌ر، له‌وزه، زراو و هه‌روه‌ها له میز و خوێنیشدا) هایپوکزانتین (ئالکالوئیدێکه به‌م فورموله‌وه C5H4N4O که له خزمه نزیکه‌کانی کزانتینه و له له‌شی مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا هه‌یه)، شه‌کر و سلولز و کافئین (کافئین یان کوفین، ئالکالوئیدێکی تاڵه به‌م فورموله‌وه C8H1N4O2 له ڵه چاۆۆ و قاوه‌دا ده‌ست ده‌که‌وێ. و هه‌روه‌ها ماده‌یی گوانین Guaninی تێدایه و زۆر خه‌ڵک بۆ ته‌سکینی ئێش و ئازار و که‌م خه‌ویی و دژی ژه‌هری تریاک و ئه‌لکول و هیتر ده‌یخۆنه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی قاوه کافئینی تێدایه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی دڵ و شه‌سوبیان هه‌یه باش نییه. به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش بتوانن قاوه بخۆنه‌وه، قاوه‌یه‌کی تایبه‌تیی هه‌یه که ڕاده‌ی کافئینه‌که‌یان که‌م کردووه‌ته‌وه و له بازاڕدا ده‌یفرۆشن. قاوه بۆ ئه‌وانه‌ی که وه‌رزش و کاری فیزیکییان زۆره و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ددانه‌کان له به‌رامبه‌ر ڕزیوو و بۆ ئه‌ندامه‌کانی هه‌ناسه‌کێشان، میزڵدان، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و له‌وزه گه‌ڵێک باشه. به‌لآم ئه‌و ژنانه‌ی زگیان پڕه (دووگیان)، نابێ ڕۆژانه له دوو فنجان زیاتر بخۆنه‌وه، چوونکو کۆمه‌ڵه‌ی بیروڕا له‌سه‌ر مه‌وادی خۆراکی له باکووری ئامریکا له ساڵی 1980دا ڕایگه‌یاند که ڕه‌نگه ته‌ئسیری خراپ له سه‌ر منداڵه‌که‌یان دانێ. به‌لآم ڕۆژی 21/5/2001 سه‌عاتی 17:30 ڕادیۆ ستۆکهۆڵم له هه‌واڵه‌کانی خۆیدا ڕایگه‌یاند که به پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی له تازه کراون ده‌رکه‌وتووه که شه‌ش فنجان قاوه له ڕۆژدا ده‌بێته هۆی به‌رگری له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، زیاتر له‌م ڕاده‌یه‌ش له ڕۆژدا باش نییه.
قاوه له بنه‌ڕه‌تدا له ئافریقاوه له ولآتی سوودانه‌وه هاتووه و سه‌ده‌کانی 14 و 15ی زایینی گه‌یشته عه‌ره‌بستان. به فه‌رانسه‌یش Graine de café و به داره‌که‌شی Caféier و به ئینگلیزیش به داره‌که‌ی ده‌ڵێن Coffee tree.