گیایه‌کی چه‌ند ساڵه‌یه له تیره‌ی "نهعناییەکان"Labiacées ( Lamiaceae) که له ٤٠ تاکوو ٨٠ سم به‌رز ئه‌بێ، گه‌ڵاکانی شێوه‌ی دڵ ده‌ده‌ن و ددانه‌دارن و ڕه‌نگیان سه‌وزێکی تۆخه و گوڵه‌کانیشی چووکه و چه‌رموو یان زه‌ردن، دیاره به شوێن ڕه‌نگی گوڵه‌کانی ده‌گۆڕێ و له شوێنی دیکه‌دا ڕه‌نگیان سوور و به‌نه‌وشن و له هاویندا ده‌پشکوون و ئه‌وجار مێش هه‌نگوین ڕووی تێده‌که‌ن. لاسکه‌که‌ی چوار سووچ و بێ کورکه، به‌ره‌که‌ی درێژ و قاوه‌یی و چووکه‌ن.
به فه‌رانسه‌یی Mélisse, M. officinale, Citrionelle, Thé de France و به ئینگلیزی Balm و Lemon balmی پێ ده‌ڵێن.
له فه‌رانسه‌دا گه‌ڵاکانی ئه‌م گیایه وه‌ک چایی دێم ده‌که‌ن و بۆ ده‌رمان ڕۆژێ ٣ تاکوو ٤ پیاڵه‌ی لێ ده‌خۆنه‌وه.
ناوە لاتینیەکەی لە وشەی لاتینی "officina" (کارگە، دەرمانگە) وەرگیراوە و هۆکارەکەی ئەوەیە کە بۆ دەرمان بەکار هاتووە.
بە ئاڵمانی Zitronen-Melisse پێ دەڵێن.
بە فارسی "بادرنجوبه"ی پێ دەڵێن.
بە سویدی Citronmeliss یە، بەڵام قەدیم ناوی hjärtansfröjd بووە.