فلفل له ڕووه‌کێک به هه‌مان ناوه‌وه به‌ده‌ست دێ، به‌ڵام جۆری زۆره و هه‌موویان سه‌ر به یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن، هه‌موو ده‌زانین که دوای خوێ فلفل یه‌کێک له‌و بههاراتانهیه که خه‌ڵکی بۆ به‌تام کردنی خوارده‌مه‌نی به‌کاری دێنن. هه‌ر له قه‌دیمه‌وه و ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستیشدا ته‌نیا بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان ده‌یانتوانی فلفل به‌کار بێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێنده گران بوون ته‌نیا ئه‌وان دیانتوانی بیکڕن، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که فلفل به‌هۆی کاروانییهکانهوه له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌گه‌یشته وڵاتانی دوور، به‌تایبه‌تی ئورووپا، ئه‌م نرخه‌ش گاڵته‌ی پێ نه‌ده‌کرا، مرۆڤ دیتوانی وه‌ک تۆزقاڵێکی به دیاری ببات بۆ بنه‌ماڵه‌ی پاشاکان. له هێندێک شوێندا فلفل حوکمی ته‌ڵای هه‌بوو، بۆ وێنه خه‌ڵکیی فلفلیان له‌جێی ماڵیات ده‌دا به ده‌وڵه‌ت، یان له لایه‌ن ڕایهتهکانهوه وه‌ک سه‌وقاتی یان باج و خه‌راج ده‌درا به گه‌وره و سوڵتانه‌کان. هه‌ر کاتێکیش له شه‌ڕدا له‌شکرێک به‌سه‌ر لهشکرێکیتردا سه‌رکه‌وتبایه، ده‌سکه‌وته‌کانیان دابه‌ش ده‌کرد به‌سه‌ریاندا، ئه‌و کاتانه‌ی که فلفل له گه‌ڵ ده‌سکه‌وته‌کان ده‌بوو، له هه‌موو کاتێک زیاتر ده‌سکه‌وته‌که‌یان پێ به‌نرختر ده‌بوو. خه‌ڵکی پرته‌قاڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانن به نرخێکی که‌متر فلفل وه‌ده‌ست بێنن، تێکۆشان تاکوو له ڕێگای ده‌ریاوه بگه‌نه هیندوستان، دوای ئه‌وه‌ی له‌م کاره‌دا سهرکهوتووتن، نرخی فلفلیان به ڕاده‌یه‌کی چاوه‌ڕوانی نه‌کراوی هه‌رزان گه‌یانده ئورووپا. ئه‌مڕۆ نرخی فلفل هێنده دابه‌زیوه که ئێمه ئیتر حیسابێکی بۆناکه‌ین. فلفل له ڕووه‌کێکی باڵابه‌رز وه‌ده‌ست دێ. فلفلی ڕه‌ش به‌و جۆره به‌ده‌ست دێ که به‌ری ڕووه‌که‌که به نهگیشتوویی هێنده ڕاده‌گرن تاکوو وشک ده‌بێته‌وه و ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێ. فلفلی چه‌رمووش به‌و جۆره دروست ده‌کرێ که پێشتر تۆکڵه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه و پاشان ده‌یکوتن.
سەرچاوە: فه‌رهه‌نگی "بمن بگو چرا" به‌رگی چوار ل. ٤٢