ئیسۆت، ئێسۆت، بیبار، بیباری ڕه‌ش، بیبه‌ری ڕه‌ش، گیایه‌که سه‌ر به تیره‌ی "بیباره‌کان" Piperacées. گیاگه‌لی سه‌ر به‌م تیره‌یه لێک چوونێکی ته‌واویان له گه‌ڵ تیره‌ی "بییه‌کان"Salicynéesدا هه‌یه و هه‌ر بۆیه له زۆربه‌ی کتێبی گیاناسیدا ئه‌م دوو تیره‌یان، هه‌ر به تیره‌ی "بییه‌کان" Salicyées ناو بردووه.
فلفل گیایه‌کی باڵا به‌رزه و لاسکی ڕیشوویی هه‌یه و به‌هۆی ئه‌م لاسکانه‌وه به دار و گژ و گیای ته‌نیشت خۆیدا ده‌نووسێ و به شێوه‌ی هاوبه‌ش یان "ئه‌نگه‌ڵ" (مشه‌خۆر) ده‌ژێ، به شێوه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر ئه‌م گیایه له داره‌کانی ته‌نیشتی دوور کرێته‌وه به زووی ده‌مرێ. گه‌لآکانی به شێوه‌یه‌کی ناڕێکوپێک به لاسکه‌که‌یه‌وه ڕواون و شێوه‌یان هێلکه‌ییه و نووکیان تیژه. میوه‌که‌شی له سه‌ر لاسکه‌که‌وه، به شێوه‌ی هێشووین و ٢٠ تا ٣٠ ده‌نک پێکه‌وه شۆڕ ده‌بنه‌وه. ئه‌م گیایه هی هێندوستانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له زۆر شوێنی دیکه‌ش ده‌یچێنن. به‌شی به‌که‌ڵکی ئه‌م گیایه به‌ره‌که‌یه‌تی که به دوو شێوه‌ی فلفلی ڕه‌ش و فلفلی چه‌رموو له بازاڕدا ده‌یفرۆشن. فلفلی ڕه‌ش به‌ری وشک کراوی ئه‌م گیایه‌یه که پاش ئه‌وه‌ی پێگه‌یشت کۆ ده‌کرێته‌وه، گه‌وره‌یی ئه‌م ده‌نکانه‌ش له ٤ تا ٥ میلم ده‌بن و ڕه‌نگیان بۆر یان قاوه‌ییه. فلفلی چه‌رموو یان سپی، به‌ری پێگه‌یشتووی ئه‌م گیایه یه که پاش ئه‌وه‌ی له ئاودا خووسا، به‌شی ئاودارو ده‌ره‌وه‌ی جوێ ده‌که‌نه‌وه. به‌ری فلفل له ١/٥ تا %٢ دۆشاوی توون و تیژ و بۆنخۆشی هه‌یه. زۆربه‌ی ئه‌م دۆشاوه له دوو مه‌وادی فلاندرێن Flandréne و کاندیێن Candinén پێکهاتوون. گه‌رد و دانه‌ی ئه‌م ڕووه‌که به زۆر شێوه‌ی جیاواز وه‌ک به‌هارات بۆ تام و بۆنی چێشت به‌کار دێ.
دڵ ژ بسکا فلفین بۆ فر ددا خالا سیـــــــــــــــــا
شه‌هپه‌ڕێ زولفا شه‌باڵێ دال دایێ ڕاست و چه‌پ
"مه‌لای جزیری"
ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه‌ی بیباره Piper longum. جۆرێکیتری Pimenta dioica یه.
به فه‌رانسه‌یی Poiver, poivre noire.
به ئینگلیزی به سپیه‌که‌ی ده‌ڵێن: White pepper.