فروزو، فریز، فریزوو، فریژ، ڕوه‌کێکی خۆڕسته له تیره‌ی "قلقاسه‌کان" Aroidées، گه‌ڵاکانی باریک و درێژن و لاسکی له ژێر عه‌رزدایه که ڕیشوو ده‌رده‌که‌ن و هه‌ر له ڕاستی ڕیشووه‌کانه‌وه لاسکیشی به‌ره‌و ئاسمان قیت ده‌بێته‌وه، گه‌ڵاکانی وه‌ک کێلان ده‌وری لاسکه‌که‌یان داپۆشیوه، گوڵه‌کانی زه‌ردن و له پۆپه‌ی لاسکه‌وه‌ن، زۆرتر له سه‌وزه‌لآنی و کێڵگه یان له لێواری جۆگه و ئاودا ده‌ڕوێ، له هه‌ر شوێنێ بڕوێ له ماوه‌یه‌کی که‌مدا شوێنێکی به‌رین داده‌پۆشێ و هه‌ڵکێشانی زۆر زه‌حمه‌ته. (د.معین) ده‌ڵێ: لاسکی ژێر عه‌رزی ئه‌م گیایه که به هه‌ڵه خه‌ڵک به ڕیشووه‌که‌ی ده‌زانن، بۆنێکی خۆشی هه‌یه و شیله‌یه‌کی لێ ده‌گرن که له عه‌ترسازیدا به کار دێ و هه‌ر ئه‌م شیله‌یه له بازاردا به ناوی عه‌تری "سوسن زه‌رد" Lisa jaune به‌ناوبانگه. کوڵێندراوی ١٥ گره‌م له لاسکی ژێر عه‌رزی ئه‌م گیایه له لیترێک ئاودا بۆ ده‌رمانی دڵ ئێشه باشه.
به فه‌رانسه‌یی پێی ئه‌ڵێن Acore.