گیایه‌که له ڕیزی "دوو له‌تکه‌یی په‌ڕه‌گوڵ جیاکان" Dicotylédones dialypétales که سه‌رده‌سته‌ی ڕووه‌که‌کانی تیره‌ی "فرفیونیاکان" Euphorbiqcéesه.
گیایه‌که بۆ ئالف، کاتی بڕین و شکاندنی شیرێکی چه‌رمووی لێدێ که دواتر ڕه‌نگی تاریک‌تر ده‌بێ، تاکو ئێستا ٧٠٠٠ جۆری ناسراوه که زۆربه‌یان له وڵاتانی فێنک و ئێران‌دا ده‌ڕوێن. شیری ئه‌م گیایه ژه‌هراوییه و ده‌بێته هۆی ڕشانه‌وه و ده‌نکه‌کانی ده‌بنه هۆی سکچوون. ماڵینی شیری ئه‌م گیایه له سه‌ر پێست ده‌بێته هۆی سووتانه‌وه و خروو.