گیای به‌ژار. گیایه‌کی دڕ و قایمه و به‌سه‌ر زه‌ویدا تووڵ داوێ، گه‌ڵاکانی وه‌ک گیاگێزهر و ڕه‌شه‌گیا ده‌چێ، له‌وه‌ڕێکی خۆشه، له نێو بێستان و شیناوه‌ردان ده‌ڕوێ و خاشه‌بڕکردنی سه‌خته. گوڵی جوانیش ده‌کا و له هه‌ر شوێنێک بکه‌وێته ژێر خاک ده‌ژێته‌وه و شین ده‌بێته‌وه. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر لاسک یان ڕیشووی ئه‌م گیایه حه‌وت ساڵ وشکی بکه‌ی هه‌ر به‌که‌وێته بن گڵ شین ده‌بێته‌وه، گیایه‌کی به‌ده‌وامه، ئه‌گه‌ر پنچی داکوتا ڕیشه‌که‌ن ناکرێ.