ماشهسپی، گیایەکی یەک ساڵانە لە بنەماڵەی "باقلەکان". گەڵاکانی هێلکەیی و بەرەکەی لە نێو کلوودایە کە ئەویش ناوی فاسۆلیایە، که ئێستا به چهند ڕهنگ ههیه. ئەم گیایە مێژوویەکی دوور و درێژی چاندنی هەیە و لە کۆنەوە میسری و یۆنانی و رۆمە کۆنەکان ئەم گیایەیان چاندووە. فاسۆلیا لە ٢٨٠٠ ساڵ پێش زایین براوە بۆ وڵاتی چین.
لە فاسۆلیادا سەرچاوەیەکی بەربڵاوی فیبر هەیە و هەروەها پڕە لە پرتئین و ئەگەر لەگەڵ برینج بخورێ ئەوا پێکەوە خواردنێکی پڕ لە ڤیتامین و تەواو پێک دێنن. کلسیۆم، پتاسیۆم لە فاسۆلیادا هەن و هەر بۆیە لە پووچانەوەی ئێسکی لەش بەرگری دەکا و هەروەها بە تەوژمی خوێنی سەرەوە یارمەتیدەرە. لە هێندیک سەرچاوەدا نووسراوە کە فاسۆلیا بۆ دەرمانی بەردی گورچیلە، رۆماتیسم، میزڵدان دەرمانی باشە، بەڵام بە پێچەوانە بۆ نەخۆشی "فاویسم" ( نەخۆشییەکی ئرسی خوێنیە کە بۆ هۆی لاوازی یەکێک لە ئانزیمەکانی گلوبولە سوورەکانیەوە پێک دێ.) زۆر زیانهێنەرە و رەنگە ببێ بە هۆی مردنیان و لە زۆر کەسدا فاسۆلیا دەبێ بە هۆی وەڵامدانەوەی ئەرێنی لە تاقیکاری "هیپاتیت بی" دا، هەر بۆیە ئەو خاتوونانەی دوو گیانن و سکیان پڕە تاکوو منداڵەکەیان دەبێ، نەیخۆن باشە بۆ ئەوەی زیان بە کۆرپەکەیان نەگەیە.
سهیری لوبیا بکه.