فستق، دارێکه ٥ میتر باڵاده‌کا و له تیره‌ی "جامۆله‌ییه‌کان" Cupuliféres و له ده‌سته‌ی "فندقه‌کان" Corylaceae که له وڵاتانی گه‌رم و نیوه‌گه‌رمدا ده‌ڕوێ. گه‌ڵاکانی دڕاودڕاون و گوڵه‌نێر و مێییه‌کانی ئه‌م داره هه‌ر له‌سه‌ر یه‌ک لق ده‌ڕوێن به‌ڵام لێک جیان، هه‌ر بۆیه ئه‌م داره سه‌ر به گیاگه‌لی "یه‌ک پایه"کانه. گوڵه‌نێره‌کانی به‌هار ڕیشوویه‌کی درێژ ده‌که‌ن و گه‌ڵه‌مێیه‌کانی پیاڵه‌یه‌کی سوور پێک دێنن که پاشان بندقه‌که له نێو ئه‌م پیاڵه‌دا پێک دێ. زیاد کردنی ئه‌م داره به هۆی قه‌ڵه‌مه کردن یان خه‌واندنی په‌ل و پۆکه‌ی له ژێر عه‌رزدایه. فندق که پێده‌گا بۆ خواردنی مرۆڤ ده‌بێ و ڕۆنێکیشی لێ ده‌گرن که له عه‌ترسازیدا به‌کار دێ. فندق بۆ هێنانه خواری ته‌وژمی خوێن زۆر به‌که‌ڵکه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌کری که‌مه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که نه‌خۆشیی شه‌کریان هه‌یه، ده‌رمانی باشه.
ئه‌مه‌ش دارێکی خۆڕستی فندقه Coudrier sauvage.
دار فندق به فه‌رانسه‌یی Coudrier commun, Avelinier, Coudrier, Noisetier پێ ئه‌ڵێن.