گیایه‌که له تیره‌ی "پولمنیاسهکان" Polémoniascées، گوڵه‌کانی هێشووییه و هه‌ر گوڵێک پێنج به‌شه، شوێنی تووهکهشی سێ خانووه و هه‌ر خانوویه‌کیش تۆمێکی تێدایه، گه‌لآکانی درێژ و نووک تیژن، له به‌ر جوانی له باخچه‌دا ده‌یڕوێنن. ئه‌م گوڵه جۆری زۆره و له کوردستاندا له به‌هاراندا گوڵ ده‌کا و تاکو مانگی ٦ و ٧ هه‌ر به‌گوڵه. وابزانم کوردی لای خوەشمان ئەم ناوەی لە ناوە فراسەوییەکەیەوە وەرگیرتبێ، چوونکە ئەوان پێی دەڵێن Phlox.