گیایه‌کی چەند ساڵەیە له ڕیزی "دوولهتکهی یه په‌ڕه‌گوڵ جیاکان"دا که تیره‌یه‌ک لە گیاکان به ناوی "فاوانیاکان" Crassulacées پێک دێنن و تیره‌یه‌کی نزیک به "گوڵسووره‌کان" "Rosacée" نە، لاسکی گۆشتنه و له سه‌ر زه‌وی ڕاده‌کێشرێ، گوڵه‌کانی زه‌رد و چه‌رموون، نزیک ١٣٠ جۆر له‌م گیایه ناسراوه که هێندێکیان له‌سه‌ر لێواری خانووه قوڕینه‌کاندا ده‌ڕوێن. باڵای دەگاتە ٥ دەسیمیتر. لاسکی قیت و گەڵا ئاودارەکانی لەمبەر و ئەوبەری لاسکەکەیەوە لە بەرامبەر یەکتردا خۆیان دەنوێنن. گوڵەکانی زەرد و سپین و نزیکەی ٤ میلیمیتر درێژن.
هۆکاری ئەم ناوە لاتینیە (telephium) بەم گوڵە گوایە دەگەڕێتەوە بۆ کاتێک کە پاشا "Telefos"، پاشای "Mysien" کە بە سەختی لە لایەن "Akilles"وە بریندار دەبێ و گوڵای ئەم گیایە لەسەر برینەکەی خۆی دەنێ و برینەکەی ساڕ‌ێژ دەبێ.
ناوە سویدیەکەشی "kärleksört" (گیای ئەوین، گیای ئیشق) پێوەندی بە جادوو و جەنبەلەوە هەیە و لە بیروباوەڕی کۆندا پێیان وابووە کە بەم گیایە دەکرێ شوێنی ئەوین و پرسیارەی ئەوینداری هەڵبکرێ.
ئە ئاڵمانی پێیدەڵێنن Große Fetthenne.
بە سویدی Kärleksört یە.