خونچه، بهندۆشک، گۆپکه، گوڵی هێشتا نکراوه، گوڵی نه‌پشکوتوو، گولیلک. هۆنهرهانی لای خۆمان زۆرجار ده‌م و لێوی یاره‌که‌یان به "غونچه" ده‌شوبهێنن، پێم وانییه کورد هه‌بێ و گوێی له مه‌زهه‌ر خاڵێقی نه‌بووبێ که ده‌چریکێنێ و ده‌ڵێ: …گوڵ و "خونچه"ی به‌هارانیش له تۆ نه‌شمیله‌تر نابێ/ نه‌مامی عه‌ڕعه‌ڕی کۆرپه‌ش له تۆ خنجیلهتر نابێ...
له‌کن پشکووتنی غونچه‌ی ده‌می، وه‌ک گوڵ، سه‌راسه‌ر گوێم
گوڵی ڕوخساری ده‌رخا، نێرگس ئاسا، سه‌ربه‌سه‌ر چــــــاوم
یان
غونچه‌ی دڵ بوونم له حه‌سره‌ت لێوی تۆیه، غونچهدهم!
غونچه‌که‌ی تۆ مهر شفا دا غونچهکهم. ئه‌ی غونچهکهم!
سینه‌ی چاکم وه‌ک گوڵ و دڵ پڕ له خوێنم غونچهوهش
بێ گوڵی ڕووخسار و غونچه‌ی لێوه‌که‌ت، قوربانی به‌م
"مه‌حموی"
یان
کانیی ده‌زێن به ئاو و، دره‌خت ئاوسن به بـا
شایی به‌هاره، بولبوڵه داماد و غونچه بووک
"نالی"
سەیری خونچە بکە.