گوڵ عەمبەر، گوڵێکی زۆر جوانە لە بنەماڵەی “شهمانییهکان” geragiacées کە بنەماڵەیەکی سەربەبەخۆ بۆ خۆیان پێک دێنن. گوڵەکانی سوور و سپی و زۆر بۆنخۆشن و هەربۆیە ئەو ناوەشیان پێداوە. لە زۆر شوێن لە کوردستاندا بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ بەتایبەت ناوچەی بۆک و سەقز. لە کۆنەوە لە کوردەواریدا ئەم گوڵە بۆ دەرمان بەکار دێنن، بەتایبەتی بۆ بەهێز کردنی بینایی چاو.
سەیری گوڵ عەمبەر بکە.