عەترین، گیایەکە لە تیرەی “شهمانییهکان” Geraniaceae کە جۆرەکانی نزیک بە هەموویان تایبەتی ئافریقای خواروون. بەڵام ئێستا هێندێک جۆری ماڵیان کە لە نێو گوڵداندا دەینێن لێ جیا بووەتەوە. گیایەکی چەند ساڵانە و بە شێوەی بنچکە لە ١ تا ٢ میتر بەرز دەبێ. گوڵاکانی گەورە و کورکن و هەروەها گوڵەکانیشی گەورەن و بە رەنگی سپی، سوور و بەنەوش و لە چڵەپۆپەی لقەکانیەوە دەڕوێن. بۆنیان زۆر خۆشە هەر بۆیە پێیان دەڵێن عەتر گیا.
سەیری عەتری لەیل و شەمانی بکە.