مانگۆ، عه‌ممه، عه‌مبه، ئه‌مبه، ئه‌نبه، ئه‌م ناوه له "ان‌ب"ی هیندیه‌وه وه‌رگیراوه که ناوه بۆ جۆره دارێکی زل که له ده‌سته‌ی "بلادریان" و له تیره‌ی "سماقییه‌کان" Térébinthaceésه، ئه‌م داره بزیکه‌ی ٣٠ جۆری ته‌نیا له وڵاتانی ئاسیاییدا به‌تایبه‌تی له هیندوستاندا ناسراون. به‌رزیی ده‌گاته ١٢ میتر، گه‌ڵاکانی درێژ و نووک تیژن و گوڵه‌کانی هێشووین. به‌رێک ده‌گرێ که له سه‌ره‌تاوه تامی ترشه، به‌ڵام دوایی شیرین و به‌تامه ده‌بێ و هه‌ر به‌وجۆره‌ی که هه‌یه ده‌خورێ، به‌ڵام زۆرتر ده‌یکه‌نه مره‌با و ترشیان، ترشیه‌که‌ی بۆ لابردنی به‌ردی گورچیله و میزڵدان و ده‌رمانی نه‌خۆشیی بواسیری زۆر باشه.
فه‌رانسه‌یی به‌داره‌که‌ی Munguier و به به‌ره‌که‌شی Mangue و Manguos ئه‌ڵێن.