عهمرۆکه یان عه‌مر عهرۆکه، ڕووه‌کێکی بهرهارییه، گەڵای لە کێلاخه ده‌چێ، به‌ڵام گه‌ڵاکانی درێژ و باریکترن، منداڵان به‌هاران گه‌ڵاکانی ده‌پسێنن و له نێواد دوو له‌تی گەڵاکهدا ڕه‌گی ورد وردی وه‌ک جاڵجاڵۆکه به‌ده‌ر ده‌که‌ون، جا منداڵ ده‌ڵێن: عهمرعهرۆکه! عه‌مری من چه‌نده؟ جا ئه‌گه‌ر جاڵجاڵۆکه‌که زۆر بوون ئه‌وه نیشانه‌ی عومری درێژه، ئه‌گه‌ریش که‌م بوو نیشانه‌ی عومری کورتیه، جاری وا هه‌یه ئه‌و ڕووه‌که مناڵان به ده‌یان منداڵ به‌خۆیه‌وه خه‌ریک ده‌کا یان به شه‌ڕیان ده‌دا. دیاره ده‌بێ له ههڵپساندن و پساندنی دا له سه‌رخۆ و شاره‌زا بیت و گه‌ڵای پان و ئاودار هه‌ڵبژێری، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕی جاڵجاڵۆکه زیاتر بێت.