عه‌رعه‌ر، جۆرێ سه‌روی کێوی، دارێکی بێ به‌ره له تیره‌ی "عهڕعهڕهکان" Simarubacée، دارێکی شۆخ و شه‌نگه و ٢٠ میتر باڵا ده‌کا، گه‌ڵاکانی ٦٠ تاکوو ٧٠ سم درێژ ده‌بن و هه‌ر گه‌ڵایه‌ک ١٥ تاکوو ٢٠ گه‌ڵای چووکه‌تریان پێوه‌یه و گه‌ڵایه‌کیش له پۆپهیانهوهیه و له گه‌ڵاکانی دیکه جیا بووه‌ته‌وه، گه‌ڵا و گوڵی بۆنێکی خراپیان هه‌س. (مامۆستا هه‌ژار ده‌ڵێ بێ به‌ره و د. عمیدیش ده‌ڵێ به‌رکه‌ی وه‌ک فندقه) تۆکڵی داری عه‌ڕعه‌ڕ بۆ ده‌رمانی کرمی "تنیا" که جۆره کرمێکی نێوزکه باشه. ئه‌م داره له بنه‌ڕه‌تدا له وڵاتی چین و ژاپونه‌وه هاتووه.
بەری داری عەڕعەڕ کە وەک فندق وایە و تۆزێکیش تامی شیرینە، بۆ دەرمانی کۆکە و ئێش و ژانی سینگ زۆر باشە.
له به‌ر ڕاست هه‌ڵچوون و شه‌نگی، زۆر له هۆنه‌رانی کورد به‌ژن و باڵای یاره‌که‌یان به‌م داره ده‌شوبهێنن، ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌ک له‌م جۆره هه‌ڵبه‌سته:
ڕاست و چه‌پ تێن جگه‌ر و سینه کــولاب
عهرعهرین شه‌نگ دلهستن چه‌پ و ڕاست
"مه‌لای جه‌زیری"
گوڵ و "خونچه"ی به‌هارانیش له تۆ نه‌شمیله‌تر نابێ
نه‌مامی عه‌ڕعه‌ڕی کۆرپه‌ش له تۆ خنجیلهتر نابێ
به فه‌رانسه‌یی Ailante, Arbre de ciel, Ailante glanduleux و Fréne puant.
لە رێکەوتی ٢١ی مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٥ کاتژمێر ١٢ و ٥٩ خولەک. بەڕێز کاک شاسوار هەرشامی لە وەڵامی کەسێکدا ئەم نووسینەی خوارەوەی لە فەیسبووکی ستانداری کوردی‌دا دانبوو کە پێم باش بوو ئەوەیش لێرە دابنێم کە زانیاری زۆری تێدایە.
عه‌رعه‌ر: بریتیه له دره‌ختێکی کێویله، له داری سه‌رو ده‌چێت، به‌ڵام کورتهباڵاتره. پتر له 60 جۆری دره‌ختی عه‌رعه‌ر هه‌یه و، له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی جۆراوجۆر گونجاوه. عه‌رعه‌ر به ته‌مه‌ن درێژی ناسراوه. هه‌ندێکیان تا 2000 ساڵ و، هێشتا پتریش ده‌ژین.
ناوه‌که عاره‌بیه. له زاراوه‌ی کرمانجی پێیده‌گوترێت "مه‌رخ". له لاتینی پێیده‌گوترێت juniperus، جونیپێروس. لانی که‌م جۆرێکیان، له کوێستانه‌کانی کوردستانیش هه‌یه.
جۆرێک له عه‌رعه‌ر به‌رێکی بچکۆڵه‌ی شینی تۆخ ده‌گرێت، که ناخورێت. گه‌ڵاکه‌ی بۆ ده‌رمانکاری به‌کاردێت. ڕۆنی قه‌تران له دره‌ختی عه‌رعه‌ر وه‌رده‌گیرێت، کا جاران بۆ کوشتنی ئه‌سپێ و کێچ به‌کارده‌هات. من له کوێستانی قه‌ندیل، جۆرێکم بینیوه که خه‌ڵکی ناوچه‌که پێیده‌ڵێن گۆنی، (به ده‌نگی "ج" گۆ ده‌کرێت). به هۆی بوونی چه‌وری زۆر له قه‌دی داره‌که، زۆر به ئاسانی له‌سه‌ر به‌فریش ئاگر ده‌گرێت. من ته‌نیا جارێک و به ناچاری، له سه‌رمان خۆم پێی گه‌رم کردۆته‌وه.
له شیعری کلاسیکی کوردی، دره‌ختی عه‌رعه‌ر به باڵای یار چوێندراوه. له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و شیعر و نوسینی نوێ، عه‌رعه‌ر بۆته سیمبولی ئه‌نفال و قڕ کردنی کوردانی باشور. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که دۆڵی قات و قڕی ئه‌نفال، له سه‌ر سنوری نێوان عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئێڕاق، بووه شوێنی کۆمه‌ڵکوژی زۆرێک له ونبووانی ئه‌نفال له ساڵی 1988ز. له دیوی عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌مان دۆڵ، له ساڵی 1950ز، شارێک به هه‌مان ناوه‌وه دروست کراوه.