عەناوی، دارعهناو، شیلان، عه‌ناب، عه‌نناب، دارێکی دڕکاوییه له تیره‌ی "عهناوییهکان" Rhamnacées، که باڵای تاکوو ٦ میتر به‌رز ده‌بێ و لقه‌کانی زۆر خوار و خێچن، گه‌ڵاکانیشی له بن و له سه‌ره‌وه باریکن و له نێوه‌ڕاستیشه‌وه پان و ددانه‌دارن. گوڵه‌کانی زه‌رد و هێشووین. داره‌که‌ی ڕه‌نگی سووره و زۆر پته‌وه، به‌رێکی سوور و بچووک و خڕی شیرین ده‌گرێ که له گه‌وره‌ییدا به‌قه‌د زهیتوونێکه، یاره له هێندێک شوێندا ئه‌ندازه‌که‌یان گه‌وره‌تره و نێوه‌که‌شی وه‌ک ناوکه (پێشه)ی سرنچکه، پایزانیش پێده‌گا. به‌ری ئه‌م داره زۆرتر به تازه‌یی ده‌خورێ، بێجگه له‌مه‌ش، دیکوڵێنن و وه‌ک ده‌رمانی کۆکه و نه‌خۆشی سینگ و گورچیله و میزڵدان ده‌یخۆنه‌وه و زۆریش به‌که‌ڵکه. به‌ری دار عه‌ناو وشکیش ده‌کرێ و پاشان وه‌ک ده‌رمان به‌کاری دێنن.
به‌ره‌که‌ی به فه‌رانسه‌یی Jujube به داره‌که‌شی Jujubier, Chicourlier و Guindaulier ده‌ڵێن.
سه‌یری به‌ری عهنناو بکه.