BackCitrullus colocynthis
شەپەلە

Latin: - Citrullus colocynthis
شەپەلە 

شەپەلە رووەکێکی ژەرهراوییە لە بنەماڵەی خەیارەکان. لە بنەڕەتدا لە ئافریقاوە هاتووە بەڵام ئێستا لە خوارووی ئوروپا و لە ئاسیاشدا دەڕوێ و دەچی چێنن.
ئەم رووەکە چەند ساڵەیە و تەرزەکەی وەک خەیار و کولەکەیە گەڵاکانی پەنجەیین کە لێوارەکانیان دڕکاوییە. گوڵەکانی رەگیان زەردە و نزیک پێنج میلیمیتر درێژن و یەک جنسین و تۆوی نێرە و مێیەکانی لەسەر هەمان گوڵدانە پێک دێن.
شەپەلە کە هەمان بەری ئەم رووەکەیە لە شێوازدا خەیار و کولەکە دەچێ بەڵام لە قەوارەدا زۆر چووکەیە و تەنیا ٥ تاکوو ٨ سانتیمیتر نێوقەدەکەیەتی و رەنگی سەوزە و لە نێویشەوە دابەش کراوە بە سەر شەش ژووردا کە پڕن لە تۆو، بۆنی نیە بەڵام تامی زۆر زۆر تاڵە.
شەپەلە پێشتر وەک دەرمان بەکار هاتووە بەڵام لەبەر ئەوەی ماددەیەکی بە ناوی " Elateridin" تێدایە، لە رادەیەکی زۆردا بەکار بهێندرێ دەبێتە هۆی مردنی مرۆڤ چونکە زۆر ژەراوییە.
ناوە لاتینیەکەی مانای کولەکە دەدا، بەڵام لە ئێراندا زۆرتر بە "هندوانە ابوجهل" ناسراوە، دەنا ئەوم ناوانەشی هەیە "خربزە روباه" (کاڵەکی رێوی)، "کدوی تلخ" (کولەکەی تاڵ)، "سیب تلخ" (سێوی تاڵ) لە بوشهریش پێی دەڵێ "خیار گرگو" (خەیار گورگی). بە عەرەبیش پێی دەڵێن "خنظل" و " مرارة الصحاري ".
ئەم میوەیە سەرەڕای تامە تاڵەکەی بۆ دەرمانی زۆر نەخۆشی دەرمانی چاکە لەوانە ماددەی دژە فایروس و دژە میکرۆب و دژە شێرپەنجەی تێدایە. بە پێی ئەو لێکۆڵێنەوە زانستیانە کە لەسەر ئەم میوەیە کراوە لەوانەیە بتوانێ دەرمانی راگرتنی خانە سەرەتانیەکانی پاڵەپەستی دابنێ و ببێ بە هۆی راگرتنیان یان لە نێو بردنیان لە درێژخایەندا. گەردی شەپەلە وەک دەرمانی کەم کردنەوەی شەکر و دیابێت بەکار دێ. ئەگەر رۆنەکەی لەگەڵ سرکەدا بە پووکەکاندا بسوێن ژانی ددان کەم دەکاتەوە، بێجگە لەمانە بۆ کەم کردنەوەی تەوژمی خوێن و چەوری خوێن زۆر بەکەڵکە.
شەپەلە وەک ئانتی بیوتیک دەرمانی زۆر باشە. بۆ ئێشی سیاتیک رۆنەکەی بە شوێنی ئێشەکەدا بسوون، ئێشەکەی ساڕێژ دەبێ. بۆ نەخۆشی واریس و ئێشی جمگەکان و نقرس دەتوانن رۆنەکەی بە شوێنی ئێشەکەدا بماڵن.
تەنیا میوەکەی نیە کە دەرمانە بەڵکوو ریشووی شەپەلە بۆ خۆی دەرمانێکی زۆر باشی دژی ژاری مار و دووپشک (دمارەکۆڵ)ە ئەگەر بە شێوەی دێم کراو ٤ تا ٨ گرەمی وەک چایی دەم بکەن و بیخۆنەوە.
بۆ ژانەسەر و ئێشی لاسەر و گێژانگە (شقیقە) و سەرع بەکەڵکە و بۆ دەرمانی گێ ئێشە ١ یان ٢ دڵۆپە لە رۆنی شەپەلە دەتوانی ئێشەکەی لە نێو بەرێ. هەروەها بۆ بەرگری لە وەرینی موو دەتوانن نزیکەی نیو گرەم لە گەردی شەپەلە کەگەك خواردنەکانتان تێکەڵ بکەن و بیخۆن.
بۆ ئەو کەسانەی سەکتەی مەغزیان کردووە دەتوانن نیو گرەم شەپەلە لەگەڵ نشاستە ٤ رۆژ لە مانگدا لەگەڵ خواردن بخۆن و بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە نیو گرەم لەگەڵ نشاستە و ٧ رۆژ لە مانگادا لەگەڵ خواردنەکەیان بخۆن.
بۆ بەرگری لە سپی (چەرموو) بوونی موو دەتوانن شەپەلەیەک کون بکەن و دەنکەکانی دەربێنن و دوایە پڕی بکەن لە رۆنی زەمەق و کونەکانی بگرن و بیپێچنە بە هەویرەوە و لە نێو ئاوی کوڵیویدا دابنێن و دوایە لە رۆنەکەی وەک خەنە کەڵک وەربگرن.
گوڵ زمەق لیباس سووری کردەبەر
پــۆلی گوڵاڵان پۆشی دەشت و دەر
"قانع"

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-