خاکشیر دەیمی، کونجی دەیمی، ڕووه‌کێکی خۆڕسته که له ده‌شت و نێو باخ و بناری کێودا ده‌ڕوێ و به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته هه‌شتا سانتیمیتر و له تیره‌ی "خاجییه‌کان" Cruciferes (ده‌توانین بڵێین هه‌موو ڕووه‌کێک که بۆ تفاقی ئاژه‌ڵی ماڵی بشێ سه‌ر به‌م تیره‌یه)، له‌قه‌کانی باریک و گه‌ڵاکانی درێژ و شڕن و گوڵه‌کانی چووکه و زه‌ردن، کلووی به‌ره‌که‌ی به درێژایی پانزده تا سی و پێنج سم ده‌بێ و ده‌نکه‌کانی به قه‌د ده‌نکی خه‌شخاش ده‌بن و به دوو ڕه‌نگی سوور و ئامڵ سووری تام تاڵن.
سەیری خاکشیر بکا.