شەمامە بەری گیای شەمامەیە کە لە بنەماڵەی کاڵەک و گڕکەیە بەڵام زۆر چووکەترە و زۆر جوان و رەنگاوڕەنگ و بۆن خۆش کە سەرەتای هاوین پەیدا دەبێ و لەبەر جوانی و بۆن خۆشی لە ئەدەبیاتی کوردیدا بە تەواوی رەنگی داوەتەوە. بە چووکەیی کە پڕ مستێکە خەڵکی بە دەستیەوە دەگرن بۆ ئەوەی دەستیان بۆن خۆش بێ. لە لادێکاندا لە کەندووی ئاردی دەخەن بۆ ئەوەی ئاردەکەیان بۆنی خۆش بێ.
بە فارسی "دستنبوی"، "دست بویه"، "شمام"، "دستنبویه" و "شمامه"ی پێ دەڵێن.