BackJujube tree
شیلان

Latin: - Ziziphus zizyphus - Rhamnus zizyphus - Ziziphus jujuba - Ziziphus vulgaris
English: - Jujube tree
شیلان 

عەناو، عەنناب، شیلان (Ziziphus zizyphus) دارێکە لە تیرەی "Rhamnaceae" و دارێکی نیمچە بەرزە، بەڵام لە هێندێک شوێن باڵای دەتاتە ١٠ میتریش. شیلان تایبەتی گەرمەسێرە و گەڵاکانی بچووک و سەوز و بێ کوڵکن و شێوازیان هێلکەییە کە لە زستاندا دەوەرێن. بەرێک دەگرێ وەک زەیتوون وایە کە بۆ دەرمان دەشێ، لە پێشدا رەنگیان سەوز و پاشان کە پێگەیشتن رەنگیان سوور دەبێ و چرچ و لوۆچیشیان تێدەکەوێ. لەبەر ئەم بەرەیەتی کە لە خورما دەچێ بۆیە ناوی "خورمای سوور" و "خورمای چینی"شی پێ دەوترێ.
وەک وترا بەرکانی لە خورما دەچن و درێژیەکەیان لە ٢ تا ٣ سانتیمیتر دەبێ. بە نەگەیی تامیان وەک سێوە دوای ئەوەی کە لە وەرزی پاییزدا پێگەیشتن تامیان شیرین دەبێ.
شیلان بۆ دەرمانی ئەم دەردان وەک دەرمان بەکار دێت.
١ـ سینگ نەرم دەکا.
٢ـ ئەگەر لەگەڵ ئاو یان شیردا بیکوڵێنن رادەی میز دەباتە سەرەوە،
٣ـ مێشک ئارام دەکاتەوە.
٤ـ خوێن خاوێن دەکاتەوە.
٥ـ دژی کۆکە و قوفەیە.
٦ـ خەو هێنەرە و هەر بۆیە دژی بێ خەوییە.
٧ـ کوڵێندراوی پێستی دارەکەی دژی سکچوونە.
٨ـ ئاسم و تەنگی هەناسی چارەسەر دەکا.
٩ـ بۆ ساڕێژ کردنی برینی کۆنە، ریشووی وشک کراوی شیلانی لەسەر دادەنێن.
١٠ـ نێوکی شیلانی خەو هێنەرە.
١١ـ ماندووی دەحەسێنێتەوە.
١٢ـ مووی سەر بەهێز دەکا.
١٣ـ شیلانی کوڵاو دەنگی نووساو و گیراو دەکاتەوە.
١٤ـ بۆ هەڵمساوی و وەرەم کردنی چاو، شیلانی تێ دەماڵن.
١٥ـ بیروهۆش بە هێز دەکا.
١٦ـ ئەم ئیشتهایی لە نێو دەبا.
١٧ـ ئاوی شیلان و کاهو پێکەوە بخورێن، دەرمانی شێرپەنجەن.
بە فەرانسەیی بە بەرەکەی Jujube و بە دارەکەشی دەڵێن Jujubier و به ئینگلیزی دارەکەی Jujube tree وchinese date یە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-