قه‌یسی، زه‌رداڵو، مشمش، شێڵانی، زه‌رده‌لو، هێرۆک زه‌ر، زه‌رده‌له، شه‌ڵانه، شه‌ڵانى، مژمژه، دارێکه ٤ تا ٦ میتر به‌رز و گه‌ڵا خڕی نوک تیژ و شکۆفه‌ی چه‌رموو که پێش له گه‌ڵا گوڵ ده‌کا و له تیره‌ی “گوڵ سووره‌کان” Rosacéesنه، میوه‌که‌ی وه‌ک هه‌ڵوچه وایه، به‌ڵام زلتره و ناسک تر و به‌تام تره، میوه‌ىکی ڕه‌نگ زه‌رده و به بۆنه و ناوکێکی هه‌س که پێشه‌ىکی ڕه‌قی پێوه‌یه و جۆری تاڵی هه‌یه و هه‌م شیرین، وه‌کو گوێز و بادام ده‌یشکێنن و ده‌یخۆن. شێڵانه بۆ مرۆڤ زۆر به که‌ڵکه و ڤیتامینی A و B و C و کالسیۆم، فوسفور و سلولزی تێدایه. بۆ ده‌رمان ده‌شێ و گورچیله به کار ده‌خا. هێندێک واده‌زانن که دار شێڵانه له وڵاتی چینه‌وه هاتووه و له‌و وڵاته‌دا لانی که‌م ٤٠٠٠ ساڵه ده‌یڕوىنن. به هۆی ئه‌رمه‌نیکان (له ناوه لاتینیه‌که‌شیدا دیاره) و ئێرانه‌کانه‌وه هاته مه‌دیترانه. ٩٠% له شىڵانه‌ی دونیا له ئامریکا دیته به‌رهه‌م. شێڵانه‌ش زۆر جۆری هه‌س، و له‌تی ده‌که‌ن و دوای وشک کردنه‌وه هه‌ڵی ده‌گرن بۆ زستان که پێی ئه‌ڵێن قه‌یسی، قه‌یسیش له چێشت و خوه‌شاو و شه‌ربه‌ت ده‌کرى. یان شێڵانه ده‌فله‌قێنن و له ناو سینیدا پانی ده‌که‌نه‌وه و وشکی ده‌که‌ن بۆ زستان بۆ بنکڕ و شتی وا که پێی ئه‌ڵێن نان شێڵانه. ناوکه خۆشه‌که‌شی بۆ زستان له گه‌ڵ گوێز و بادام ده‌یخۆن و ناوکه تاڵه‌که‌شی ده‌کوڵێنن و ده‌یکه‌نه دانگۆ و شتی خۆش.
ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه‌ی شێڵانه، به فه‌رانسه‌یی Abricotier a amande amere که چکۆله‌تره و ناوکه‌که‌شی تاڵه و جۆرێکی باش نیه.
ئه‌مه‌ش Abricotine زووتر له‌وانیتر پێده‌گا به‌ڵام ئه‌مه‌شیان ورده و باش نیه.