شیرین بیان، به‌له‌ک، مێکووک، مێکووکە، مێمووک، سووس، به‌له‌که‌شیرینه، گیایه‌که به پنچ و خۆڕست له تیره‌ی “په‌پووله‌ی یه‌کان” papillonacées، به‌رزیی ٥٠سم تا ١میتر ئه‌بى. گه‌ڵاکانی درێژ و هه‌ر کامیان له ٤ تا ٧ گه‌ڵای چووکه‌تر و یه‌ک گه‌ڵای سه‌رپۆپه پێک هاتوون، گوڵه‌کانی هىشووین و ڕه‌نگیان زه‌رد ، به‌نه‌وش یان شینن و تۆمه‌کانی هه‌ر ٥ یان ٦ دانه له کلوىک دان و ڕه‌نگیان مه‌یله‌و قاوه‌یی یه، ڕیشووىکی درێژ و قاوه‌یی هه‌س که مه‌وادی شه‌کری تایبه‌تی تێدایه، له نێو ڕیشوه‌که‌ی دا لکگه‌لێک(غده) پێک هاتوون که به ڕه‌نگی ڕه‌ش و مىشکی زه‌رد که به دوو تامی شیرین و تاڵن، جۆره شیرینه‌که‌ی بۆ ده‌رمانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، نه‌خۆشی جگه‌ر و میعده و میزڵدان به کار دێت، به‌لآم گرینگ‌ترین ماده‌ی ئه‌م گیایه “گلوکزیدىکه له ده‌سته‌ی “ساپونینه‌کان” به ناوی “گلیسیریزین” که ڕاده‌ی شیرینیه‌که‌ی ٥٠ جار له شه‌کر زۆرتره، هه‌روه‌ها له تامه‌که‌ی بۆ شیرین کردنی تامی هێندێک ده‌واو ده‌رمان که تامیان یه‌کجار تاڵه که‌ڵک وه‌رده‌گرن، له نێو هێندێک ده‌رمان زگچوونی ده‌که‌ن(ئه‌وانه‌ی که زۆر به هێزن) بۆ ئه‌وه‌ی له هێزه‌که‌یان که‌م کاته‌وه و ڕیخۆڵه زیان نه‌بینى. ئه‌م گیایه له ئوروپا، باکوری ئافریقا و شوێنه فىنکه‌کانی ئاسیا ده‌ڕوى. بۆ زیاد کردن و چاندنی ئه‌م گیایه ده‌بێ لاسکه ژىیر زه‌ویه‌که‌ی که لانی که‌م ٢ تا ٣ گرىی تىدابى، له زه‌وی له پێش دا کىڵدراو و ئاماده کراو له وه‌رزی پایزدا بچىندرى و دوای کۆتایی پىهاتنی وه‌رزی زستان، پێش ئه‌وه‌ی که گه‌رمای به‌هار ده‌ست پىبکا، ئه‌م لاسکانه ده‌ر دێنن و له شوێنی ئه‌سڵی خۆیدا که به قوڵی هەڵکەندرا بێ، ده‌یچێنن.
چەند جۆرە لەم گیایە بەناوبانگن کە ئەمانەن:
١ـ جۆری ئیسۆانیایی «G. typical» کە بەرەکەی ساف و بێ تووکە
٢ـ جۆری رووسی «G. glandulifera» کە گەڵاکانی دەنووسێن. ریشووەکەشی قەڵەوە.
٣ـ جۆری تورکی «G. pallida» کە قەڵەوی ریشووەکەی لە جۆرە رووسیەکەش گەورەترە بە جۆرێک کە نزیک ٨ سانیمیتر ئەستوور دەبێ.
٤ـ جۆری ئێرانی «G. violacca» ئەم جۆرەش ریشووەکەی ئەستوورە.
لە مێژە ئەم گیایە بۆ دەرمان بەکار دێنن. بابلیەکان نزیک ٤٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر گیای شیرین بەیانیان بۆ بەهێز کردنی لەش بەکار هێناوە. هەەروەها میسریە کۆنەکان لە ریشووی ئەم گیایە شیلەیەکیان بەدەست دەهێنا، هەروەها لە ساڵی ١٩٢٣دا لە نێو گۆڕەکەی توتانخامۆدا ریشووی ئەم گیایە دۆزرایەوە. پزیشکە کۆنە میسرییەکان شێلەی گیای شیرین بەیانیان بۆ کەم کردنەوەی تامی تاڵی دەواکانیتر و هەروەها بۆ دەرمانی دەرمانی کەبەد بەکار دەبرد.
بە عەرەبی پێی دەڵێن: شجره السوس یان عرق سوس.
به فه‌رانسه‌یی Reglisse پێئه‌ڵێن.
ئه‌مه‌ش دوو جۆری ئه‌م گیایه. G. echinata. aspera G.