شۆتیچکه، شیرمارک، شۆت ئیچکه، شیرخوشىلک، خوشیل، سفتیچک، گیایه‌که وه‌ک کاسنی ده‌چى و گه‌ڵاکانی درێژ و گوڵه‌کانی چه‌ترین و تا یه‌ک میتر به‌رز ده‌بن، ئه‌گه‌ر گه‌ڵا یان له‌قێک له‌م گیایه بکهندرێتهوه شیری لێدێت که ژه‌هره، پێشینیان بۆ ده‌رمانی کۆڵنج و نه‌خۆشی دیکه به کاریان دههىناه. به فه‌رانسه‌یش Euphorbe پێئه‌ڵێن. شیری گیای خوشیلک له گه‌ڵ ئاردی جۆ تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و حهبىکی لى دروست ده‌که‌ن که بۆ ڕه‌وان بونی ده‌بێ. شیره‌که‌شی له ئه‌وکی مرۆڤ بدرى هه‌ڵده‌مسێ، هه‌ر بۆیه کاتێک له لادىکان جه‌وانه‌کان ناونووس ده‌کران بۆ سه‌ربازی له شیری ئه‌م گیایه که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت و کاتێک دوکتۆر ده‌یدیتن وای ده‌زانی نه‌خۆشی جنسیان هه‌یه‌ی، بۆیه له سه‌ربازی ئازادی ده‌کردن.