شه‌وه‌رگ، کوشنه، گیایه‌ک له تیره‌ی “پهپولهیهکان” papillonacées لاسکی قڕۆڵه، سێ په‌له و بۆ ئاڵفی ماڵات باشه، زۆر جۆری هه‌یه، جۆرێکیان دوای ئه‌وه‌ی که هێندێک به‌رز بوو، له سه‌ر زه‌وی ده‌خه‌وى و گوڵی چه‌رمووه و چۆرێکیان گوڵه‌کانی سوور و لاسکه‌کانی ڕاست و به‌رز و سێ په‌ڕی هه‌س. شه‌وه‌ر له پێش ئه‌وه‌ی که تۆم بکات به جه‌وانی ده‌یدورنه‌وه بۆ زستانی ماڵات یان پاش گوڵ و تۆ‌و کردن، دروىنه کردن دهکوترى و تۆمه‌که‌ی که زۆر وردە و تۆم شەوەری سیاوڵه ده‌چى جیا دهکرىتهوه و بۆ تۆمی ساڵی داهاتوو یان بۆ فرۆشتن ئاماده ده‌کرێ.
فه‌رانسه‌یی Tréfle des prés و به ئینگلیسی Clover پێئه‌ڵێن. نزیک ١٠٥ جۆر له‌م گیایه ناسراوه که هه‌موویان بۆ ئاڵف و مه‌سره‌فی ئاژه‌ڵ به‌کار دێن. هه‌موویان له تیره‌ی “په‌پووله‌یی یه‌کان” papillonacées و یه‌ک ساڵان و دوو ساڵانن. ئه‌و جۆره شهوهرهی که دوو جار له ساڵدا ده‌ڕوێت، یه‌ک جار ئه‌وه‌ڵی هاوین و جارێکی دیکه‌ش له پاییزدا که پێی ئه‌ڵێن شه‌وه‌ری دووچینی. ئه‌مه‌ش Trigonella corniculata جۆرێکی شه‌وه‌ری خۆڕستی یه‌ک ساڵه‌یه که زۆر وه‌ک شمڵی وایه، به جوانیش په‌لک و گه‌ڵاکانی وه‌ک سه‌وزی خواردن به کاری دێنن.
ناوی لاتینی ئەم گیایە لە وشەی لاتینی "pratum" (جاڕ، سەوزەڵانی) و بەو مانای "ئەوەی لە نێو جاڕدا دەڕوێ" دەدات.
بە ئاڵمانی Rot-Klee پێیدەڵێن.
بە سویدی پێی دەڵێن Rödklöver.
ناوی لاتینی "پارانتێنس" (pratense) مانای جاڕ دەدا، واتە "لە نێو جاڕدا دەڕوێ" یە.