ئه‌م گیایه‌ش له تیره‌ی “خاجی یه‌کان” Cruciféres ه، گیایه‌کی دوو ساڵه و چه‌ند ساڵه‌یه، لاسکه‌که‌ی ڕاست ههڵدهچى و به‌رزیه‌که‌ی له 52 تا 06 سم ده‌بێ و گوڵه‌کانی زه‌ردی مه‌یله‌و قاوه‌یی یان زه‌رد و هێشوویی و بۆن خۆشن. به‌ره‌که‌ی وه‌ک کلویهکی درێژه و دوو ده‌نک تۆوی تێدایه. گه‌لآکانی ساکار، باریک، هێلکه‌یی، درێژن و له کوڵک داپۆشراون و ڕه‌نگیان سه‌وزێکی لێڵه. شه‌وبۆ له‌و گولآنهیه که بۆ جوانی له حه‌وش و باخچه‌دا ده‌یچێنن. چاندنه‌که‌شی به هۆی تۆوهیهوه دهکرى و ئه‌م کاره‌ش له کۆتایی دووهه‌مین مانگی به‌هاردا دهکرى، له هه‌وایه‌کی ئازاد دا ده‌یچێنن و پاش ئه‌وه‌ی گیایه‌که دووله‌په بووه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ خه‌زانه و به مه‌ودایه‌کی دوورتر له یه‌کتر ده‌یان نێژن و دوای یه‌ک مانگ ده‌یانبه‌نه شوێنێکی تر و به مه‌ودایه‌کی زۆرتر له پێشوو ده‌یاننێن و له هه‌وه‌ڵ مانگی پایزدا له گوڵدانیان دهنىن و ده‌یانبه‌نه گوڵخانه. دوای کوتای پێهاتنی زستان له ئاخر و ئۆخری ئه‌وه‌ڵ مانگی ساڵدا له گوڵدانیان ده‌ر دێنن و له شوێنی ئه‌سڵی خۆیان دا به مه‌ودایه‌کی 40 سم له یه‌کتر ده‌یاننێژن. له گواستنه‌وه‌ی ئاخردا تۆزێک سه‌ری ڕیشوه نه‌رمه‌کانی ئه‌م گیایه ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی هێزی نوى بێته به‌ر ڕیشوه‌که‌ی و زلتر بى. جۆره‌کانی ئه‌م گیایه به شێوه‌ی خۆرست له تڵیشی به‌رد و سه‌ر دیواره‌کان ده‌ڕوێن به‌لآم په‌روه‌رده‌ش دهکرى. ئه‌م گیایه له ئوروپاوه هاتووه و دواتر بو به ئینگلیسی و دواتریش به دونیا دا بلآو بووه‌وه. له ئێرانیش دا په‌روه‌رده دهکرى. ئه‌م گیایه بۆ ده‌رمانیش ده‌شێ. به فه‌رانسه‌یی giroflée jaune و Giroflée des murailes و به ئینگلیسی Cheiranthus یان gilly flower و یان Gilliflower و True wall flowerی پىدهڵێن. م.گ. به‌رگی 7 ل 1.