ئه‌م گیایه له تیره‌ى “خاجییه‌کان” Cruciféresه و به‌رزی ده‌گاته ٣٠ تا ٧٠ سم، گوڵێکی بۆن خۆش و ڕه‌نگی زه‌رد یان زه‌ردی کاڵ و یان سوور و به‌نه‌وشه، گه‌ڵای ساکار و ڕه‌نگیان سه‌وزێکی کاڵه و له‌قی ڕاسته، له گوڵه جوان و بۆ ڕازانه‌وه‌یه و له گوڵدان و له باخچه‌دا ده‌یڕوێنن و پاش ڕۆژئاوا بۆنی خۆشتر و زیاتره.
دەڵێن لە بنەڕەتدا شەوبۆ گیایه‌کی ئوروپایی یه، گوڵه بۆنداره‌کانی ئه‌م گیایه له نیوه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا ده‌ڕوێن و تاکو نێوه‌ڕاستی مانگی جۆزه‌ردان ده‌ژین.
بۆ چاندنی و په‌ره‌پێدانی ئه‌م گوڵه ده‌بێ تۆوه‌که‌ی له ئاخرو ئۆخری هاویندا بێندرێ و نیوه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه چوزه‌کانی بگوازرێته‌وه بۆ شوێنی ئه‌سڵی خۆیان، بۆ ژیان ئه‌م گوڵه پێویستی به هه‌تاو و خاک و خۆڵی به‌پیتە و ده‌بێ ١٥ تا ٢٠ سم شوێنه‌که‌ی قوڵ بکرێ. بەرەکەی کیسەییە و تۆزێکیش تووکنە.
ئه‌مه‌ش جۆرى له شه‌وبۆ یه mathiola erinaceum. جۆرێک شه‌بۆی بى بۆنیش هه‌یه. له گیای شه‌وبۆ دا جۆرێک ئالکالوئىد به ناوی کری‌ئین Cheiriine و “گلوکزید”ىکی به ناوێی”کرانتین” Cheirantine هه‌یه و تۆوه‌که‌شی ڕۆنێکی تێدایه که به‌شێکی زۆری ئه‌سیدی ئروسیک Erucique و لینولئێک Linoléique و لینولنیک Linolénique یه. له ڕابردوو دا ئه‌م گیایه‌یان بۆ له‌بار بردنی منداڵ(سقط جنین) به‌کار دىنا.
شه‌وبۆ بە زۆری لە فولکلۆر و هۆنراوەی هۆنەرانی کورددا رەنگی داوەتەوە. ئەمەش چەند نموونە لە خوارەوە:
شه‌وبۆگیان شه‌وبۆ گوڵ خێزیان جه‌کۆ
ده‌خیله‌ن بێ شه‌رتی نه‌که‌ری به‌خــــۆ
"فولکلۆر"
فیدای ئەو خوا بم تۆش ئافــــەریدەن
بۆی شەوبۆ جە بۆی تۆ بەرگوزیدەن
"فولکلۆر"
شه‌وبۆی سه‌ری سونبوڵی زولفت لـــــــه سه‌ری دام
ئـىسته‌ش سـه‌ره‌که‌م مه‌سته لــه بـه‌ر نـه‌شئـه‌ی شه‌وبۆ
“ نالی “
نازناز و نێرگس، شه‌وبۆو گه‌زیزه
هه‌ڵده‌په‌ڕین وه‌ک کچان به‌ڕیـــزه
“پیره‌مىرد”
وه‌نه‌وشه و سونبوڵ، نه‌سرین و شه‌وبۆ
تــــا قام قیام به‌رنه‌یــــا جه کـــــــــۆ
“م. کوردستانی”
به فه‌رانسه‌یی Giroflée پێئه‌ڵێن.
بەرەکەی کیسەییە و تۆزێکیش تووکنە. لەم گیایەدا "ئالکالوئید"ێک بە ناوی "کری‌ئین" و "گلوکزید"ێکیش بە ناوی "کرانتین" دەست دەکەوێ کە بە زۆری لە نێو تۆمەکانیدایە. تۆمەکانیشی چەورن و لە رۆنەکەیداندا ئەسیدی "اروسیک" و "لینولوئیک" هەیە. قەدیم لە دەرماندا ئەم ئەم گیایەیان بۆ لەبار بردنی منداڵ بەکار دەبرد.