شه‌مانى، بەهمەن شا، گیایکه له تیره‌ی “دوو له‌تکه‌ییه‌کان” Dicotymédones، که ئه‌مانیش تیره‌یه‌کی تایبه‌تی به ناوی “شه‌مانییه‌کان” geragiacées بۆ خۆیان پێک دێنن. گوله‌کانی ڕێکوپێک و هه‌ر گوڵێک پێنچ په‌ڕه‌گوڵى له ڕووی ده‌ره‌وه هه‌یه که جار‌و بار تا ناوه‌ڕاستیش پێکه‌وه چه‌سپاون، گوڵه‌کانیشی سوور، چه‌رموو، په‌مه‌یی و ئه‌رخه‌وانین. جۆرە خۆڕستەکەی لە زۆر شوێن لە کوردستاندا دەڕوێ. له به‌ر جوانی له باخچه و گوڵداندا ده‌یچێنن.
جۆری زۆره و ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆری به لاتینی. G. lierre ، G. pemargonium roséum، G.. moschatum، G. rotundifomium،
ئه‌مه‌شیان ناوێکی فه‌رانسه‌یی یه بۆ جۆرێک شه‌مانی G. randiflorum.
له کتێبی "فرهنگ نامهای گياهان ايران لە نووسینی ولي‌اللە مظفريان" لاپه‌ڕه‌ی ٣٩٨ دا نووسراوه: ئه‌م گیایه له ئێران‌دا یه‌ک جۆری چه‌ند ساڵه‌ی به ناوی P. quercetorum. هه‌یه که تایبه‌تی کوردستانی ئێران و عێراقه و چه‌ند جۆری له به‌ر جوانی له ئێران‌دا ده‌چىنن.
بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە لاپەڕەی ١٠٥ی کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی"دا دەلێ: لە کوردستان و بەتایبەتی لە سەقز و بانە خەڵکی بۆ بەهێز کردنی بینایی چاو کەڵکی لێوەردەگرن و بۆ ئەم مەبەستە ٥ گرەم لە گوڵ و گیای ئەم گیایە لە دوو پەرداخ ئاودا دەکوڵێنن و دوای لەگەڵ پەرداخێک ئاودا تێکەڵی دەکەن و هەموو شەوێک ٢ دڵۆپە دەکەنە نێو چاویان. لە ناوچەی جوانڕۆ گوڵێ کێوی و خۆڕستی ئەم گیایە لەگەڵ گوڵێ بابۆنە، ئاوێشن و گەڵای بەڕوودا دەگوڵێنن و شیلەکەی بۆ ئێش و ئازاری لاق و رۆماتیسم و سیاتیک بە شێوەی ماڵین بەسەر ئەو شوێنانەد کە دێشێن، بەکار دێنن.
سەیری شەمدانی، عەتری لەیەل و عەترە گیا بکە.