شهمامه، شمام، گندۆرهی پڕ به مشتی ڕێ ڕێ (ڕێ ڕىێ سوور و سهوز)، گیایەکە یەک ساڵەیە لە بنەماڵەی "کولەکەییەکان" Cucurbitaceae، تەرزەکەی بەسەر ئەرزدا رادەکشێ و لە شوێنی خوەش کەش و هەوادا ٢ میتر درێژ دەبێ. شەمامە بۆ جوانی و بۆن کردنە. له لادێکانی کوردستان له ئاردی داوێن بۆ بۆن خۆشی، یان ژنان له نێو یهخدان و جل و بهرگی دهنین.
چیرۆکێک لە نێو کوردەواری خۆماندا هەیە کە گوایە نەخۆشییەکی پیس و چارەسەر نەکراو دەکوێتە نێو دێوەکان و دایکی شای دێوانیش ئەم شەمامەیە بە دیاری دەدا بە شای دێوان و هەر بۆیە خۆش دەبێتەوە.
بنشى نه سای زولف عهنبهر بـۆش
بگێرى به دهس شهمامهی لیـمۆش
“خانای قوبادی”
شیرین هەلامە، وەی وەی شیرین هەلامـــــە
شیرین بە قوربانی وەی وەی جووتێ شەمامە
"فولکلۆر"