شه‌لغه‌م، شێله‌م، شىلم، شه‌لم، ترپۆکه، گیایه‌که گه‌ڵا پانه وه‌ک ترپ ده‌چێ و گه‌ڵاکانی تۆزێک تووکنن و ڕه‌نگێکی سه‌وزی کاڵیان هه‌یه، له تیره‌ی “خاجییه‌کان” (Cruciféres) و له جنسی Brassicaیه، که سه‌لکی زلی پڕڤیتامین و مه‌وادی خوارده‌مه‌نیان هه‌یه، گیایەکه‌ی دوو ساڵانه، یانى ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ تۆمی لى بگرن ساڵی دووهه‌م گوڵ و تۆم ده‌کا، به‌ڵام تامی وه‌ک ترپ توون نییه، ڤیتامینی A و B و C و کالسیۆم و فوسفور و منیزیۆمی تێدایه و ده‌رمانی کۆکه و سینگ ئێشه یه و ئێسک به‌هێزتر ده‌کا. ئه‌م گیایه له به‌ر سه‌رما خۆڕاگره و گه‌رمایەکی زۆریشی بۆ بار هىنانی پێویست نیه. گه‌ڵاکه‌ی و سه‌لکه‌که‌ی له خواردنی شه‌له‌مین (چێبه‌شێکی کوردانه‌یه) ده‌که‌ن، سه‌لکه‌که‌شی به کوڵاوی دەخوەن و بۆ ده‌رمان زۆر چاکه، سه‌لکه‌که‌شی ورد ده‌هه‌نجنن و له گه‌ڵ بڕوێش و دۆدا تێکه‌ڵی ده‌که‌ن و تاکو باش ترش ده‌بێ له تىینه‌ىەکدا ڕای ده‌گرن، پاشان له‌به‌ر هه‌تاو له‌سه‌ر گیای پونگه وشکی ده‌که‌ن و هه‌ڵی ده‌گرن بۆ زستان، چه‌ند کڵۆی له گه‌ڵ هێندى گۆىز و کشمیش و گۆشت و پیازداخ و ... ده‌کوڵىنن و چێشتی شه‌له‌م و گۆشتی لێ دروست ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ش نه‌دارن له‌گه‌ڵ هێندى له‌تکه نۆک دیکوڵىنن و چێشتی شه‌له‌می لى دروست ده‌که‌ن که زۆر به تامه و بۆ سه‌رمای زستان زۆر به که‌ڵکه.
تاکوو ئێستا بە درووستی روون نەبووەتەوە کە سەرەتا لە کوێوە شەلەم هاتووە، بەلام لەوە دەچێ شوێنی سەرەتایی ئەم گیایە سیبریا بێ لەبەر ئەوەی هێشتا هێندێک جۆرەی خۆڕست و کێوی شەلەم لەوێ دەڕوێن. هێندێک کەسیش ئەفغانستان بە شوێنی سەرەکی ئەم گیایە دەزانن و هێندێکیتریش ئاسیای نێوەڕاست و مەدیتەرانە و وڵاتی چین بە وڵاتی سەرەتایی شەلەم دەزانن. بەڵام لە مێژ ساڵە لە ئەفغانستان دەیچێنن و لە ساڵی ١٥٥٠ی زایینی‌دا لەو وڵاتەوە بردرا بۆ بریتانیا. ئەوەندەی روونە و دەزانرێ کە لە چوار هەزار ساڵ پێشەوە شەلەم لە لایەن مرۆڤەوە دەچێندرێ. شەلەم بە رەنگەکانی تاریک، رووناک و زەرد و سپی و سوور هەیە، بەڵام لە باری مەوادی خوەراکییەوە جیاوازییەکی ئەوتۆیان پێکەوە نیە. شەلەمیش وەک باقی سەوزییەکانی بنەماڵەکەی کراس پالینیت (Cross-pollinate)ە و ژمارەی کرۆمۆزومەکانی ٢٠ دانەیە. لەبەر ئەوەی جنسەکانیان نەگۆڕدرێ، ئەگەر بە مەبەستی تۆم بچێندرێ دەبێ لانی کەم لە ٨٠٠ تاکوو ١٠٠٠ میتر دووتر لە یەکتر بچێندرێن. دەبێ ئەوەش بڵێین کە شەلەم لە هەوای سارددا زۆر جوان پێدەگا.
ئه‌مانه‌ش دوو جۆری دیکه‌ن B. rapa radpifera و B. napus ئه‌مه‌یان به ئینگلیسی Wimd turniپه. B. rapa omeifera ئه‌م جۆره‌ی زۆر چه‌وره.
به فه‌رانسه‌ویش navet و به ئینگلیسی Turniپی پێ ئه‌ڵێن، به‌ڵام ئینگلیزی به گه‌ڵا سه‌وزه‌کانی ئه‌ڵێن Turnip green. له ف.م. و ف.ع. و م.گ. که‌ڵک وه‌رگیراوه.