شوییت، شویته، شوویته، دۆراخ، گیایه‌کی یه‌ک ساڵه‌یه له تیره‌ی “چه‌ترییه‌کان” Ombelliféres که به‌تام و بۆن خۆشه، گه‌ڵا ورد و زه‌یتوونی ڕه‌نگه، به‌رزی له ٤٠ تا ١٠٠ سانتیمیتره و گوڵه‌کانی چووکه و زه‌رد ڕه‌نگن و به شێوه‌ی چه‌پکه و چه‌تری له پۆپه‌ی لقه‌کانیه‌وه ئه‌ڕوىن و تۆمێکی وردی هێلکه‌یش ئه‌گرى، له سه‌وزییه خۆراکیه‌کانه، وشک کراوه‌که‌ی وه‌ک به‌هارات له چێشت ده‌کرى، بۆ ده‌رمانی ژانه سپڵ زۆر باشه و بۆ ده‌رمانی هورگ، هه‌ناسه ته‌نگی، سپڵ، زراو، به‌ردی گورچیله، میزڵدان، نه‌خۆشیه‌کانی زه‌که‌ر و ... به‌که‌ڵکه و بێ‌نوێژی ژنان وه‌پێش ده‌خا و ڕاده‌ی میز ده‌باته سه‌رى. له کتێبێکی Ingeborg lingeg?rd” ،به ناوی myrten och kejsarkrona ده‌ڵێ: ”هه‌ر له قه‌دیمه‌وه شویت وه‌ک به‌هارات و ده‌رمان به‌کار دبرى. شویت له هیند و ئێرانه‌وه هاتووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت له باکوری ئوروپاش دا ده‌چێندرێ... له وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌کاندا زۆرتر له به‌ر تۆوه‌که‌ی ده‌یچێنن که بۆ دانانه‌وه‌ی هێندى شت و وه‌ک به‌هاراتیش به‌کاری دێنن.
به فه‌رانسه‌ی Anethe و Aneth odorqnt و Fenouil puant یه.
لە دابەش کردنی سیستمی گوڵ و گیادا شویت سەر بە تیرەی "Anethum" و بنەماڵەی "Apiaceae" یە.
تۆله‌که‌و جاتره‌و شویت به‌ڕیــــزه
که‌ره‌وز، ته‌رخون، پیاز، ته‌ڕه‌تیزه
“پیره‌مىرد”
بە ئاڵمانی Dill ە.
بە سوێدیش پێی دەڵێن Dill.
ناوە لاتینیەکەی graveolens مانای "بۆنی توند" یان "بۆی تیژ" دەدا و لە وشەی "gravis" کە مانای قورس و "olere" کە مانای بۆن دەدا. ناوە سوێدیەکەی لە ١٥٠٠دەوە بەکار هاتووە.