شواڵ به کۆڵه، خۆش داکه‌نه، گیایه‌کی به‌هاری یه سه‌لکێکی وه‌ک ترپچهی هه‌یه به‌لآم ئه‌م تۆکڵه‌که‌ی بۆرێکی مه‌یله‌و ڕه‌شه له نێوه‌وه‌ش ڕه‌نگی چه‌رمووه و تامی شه‌له‌م ده‌دا و گهلآکانیشی وه‌ک شاتهڕهیه. بۆیه ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرتووه که به به‌شێک سه‌لکی ئه‌م گیایه بکوتی تۆکڵی سه‌لکه‌که‌ی به یه‌کجاری وه‌ک شواڵ دادهکهنى و سه‌لکه چه‌رمووه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێ. له سه‌ر ئه‌م گیایه به‌ڕێز کاک د.خ. ده‌ڵێ: له به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌س بیخوا تووشی سکچوون ده‌بێ و جار دووه‌م فریا ناکهوى شواڵ له پێ بکا و له به‌ر سکچوونی زۆر نالآره شواڵه‌که‌ی له کۆڵییه‌وه بى، هه‌ر بۆیه پێی ده‌ڵێن شواڵ داکه‌نه.