شه‌نگ، ئه‌سپنگ، ئسپینگ، گیایه‌کی خۆڕستی دوو ساڵه‌ی ده‌رو ده‌شته و گه‌ڵاکانی درێژ و له گه‌ڵای گه‌نم ده‌چن و له شوێنی باش‌دا تاکو ٧٠ سم به‌رز ئه‌بى و له تیره‌ی “تێکه‌ڵاوه‌کان” Composéesه، له به‌هاراندا که ده‌ڕوێ ده‌بێته یه‌کێک له سه‌وزه خواردنیهکانی خه‌ڵک، گیایه‌کی شیرداره و دوای تاوێک مانه‌وه شیره چه‌رمووه‌که‌ی ڕه‌ش ههڵدهگهڕى. به کاڵیش هه‌ر تامی خۆی ده‌دا به‌ڵام زۆر که‌س به خوێوه ده‌یخۆن و هێندێکیش له‌گه‌ڵ سرکه. شنگ ده‌رمانی ڕاگرتنی خوێن (ڕۆیشتنی خوێن له برین) و زگچوونه، بۆ ده‌رمانی زگچوون ڕیشووه‌که‌ی له گه‌ڵاکه‌ی باشتره، هه‌روه‌ها ڕیشوه‌که‌ی ده‌رمانی چڵک کردنی گوێ یه. ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه‌ی T. orientalis. ئه‌م گیایه چه‌ندین جۆری هه‌یه که هێندێکیان ئه‌مانه‌ن: ١ـ ئه‌سپینگه بنه، ئهسپنگهبهنی، ئه‌مه‌یان گه‌لآکانی باریکه و له جۆره‌کانی دیکه ناسک‌تر و خۆش خۆراکتره. ١ــ ئه‌سپینگه ماینه، یان ماینانه، ئه‌م جۆره‌یان گه‌لآکانی پانتر و له‌وانیتر به‌رزتر ده‌بێ و زۆر خۆش نیه. ٣ـ ئه‌سپینگه خاتوونه. ٤ــ ئه‌سپینگه گایه. ٥ــ ئه‌سپینگه بزنه. ٦ــ ئه‌سپینگه دىمانه، ئه‌گه‌ر پیر بوو ده‌بێ به چه‌قچه‌قه (جاجکه تاڵه)، شنگ بۆ ده‌رمانی زه‌خم و کار نه‌کردنی زگ ده‌شێ. به فه‌رانسه‌یی Salsifis و Salsufis des pre's و Barbe de chevre و B, de bouc و Ratabou و به ئینگلیزی Buckls beard و Salsify و Vegetable-oysterی پێئه‌ڵێن.
کۆڵ و پسڵ و شنگ، هەموو بەدەماخ
هاڕەی بەفراوان ئەکەنیەت لە شاخ
"قانع"