شه‌مبه‌لیله، شملیه، شه‌نبه‌لیله، گیایه‌کی سه‌وزی یه‌کساڵه‌یه له تیره‌ی “په‌پووله‌یه‌کان” papillonacées که باڵای له ٣٠ تا ٥٠ سم به‌رز ده‌بێ و له ناوچه‌ی مه‌دیتەرانه و له وڵاتانی یونان و ئێران، ئاسیای چووکه، میسر و جه‌زایر و کوردستان دا ده‌ڕوى یان ده‌یچێنن، گه‌ڵاکانی له سێ گه‌ڵای چکۆله‌تر پێک هاتوون که به‌شی لای قلینچکه‌که‌ی ددانه‌دارن، گوڵه‌کانیشی له یه‌ک جیان و ڕه‌نگیان زه‌ردێکی کاڵ، به‌نه‌وش و یان ئاماڵ چه‌رموون، کلوی ئه‌م گیایه لارن و له ٣ تا ١٠ سم درێژه، هه‌ر کلوش له ٥ تا ٢٠ ده‌نگی تێدایه، ده‌نگه‌کانی سووچ سووچن و درێژییان ٤ تا ٦ میلم و پانییان ٢ تا ٣ میلیم و ڕه‌نگیان زه‌ردێکی خه‌نه‌یی تا قاوه‌یی ده‌گۆڕدرێن، بۆنیان توند و تامیان تاڵه. له سه‌وزی یه خۆراکی یه‌کانه و ده‌کرىته نێو چێشتیش. له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاسن، فوسفۆر و موسیلاژی تێدایه بۆ ده‌رمان ده‌شێ و یارمه‌ت میعده ئه‌دا بۆ سووتاندن و هه‌زم کردنی خوارده‌مه‌نی. له ڕاستیدا دوو جۆر شمڵی هه‌یه که یه‌کیان بۆ جوانی و بۆن خۆشی یه و ئه‌ویتر هه‌مان شمڵی خواردنه. به‌و جۆره له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی گیادا به‌رچاو ده‌که‌وێ، شمڵی له سه‌ره‌تاوه له ئێران و ڕۆژئاوای ئاسیاوه سه‌ره‌و شوێنه‌کانی دیکه بلآو بوه‌ته‌وه و ئێستا له ئاسیا و ئوروپا و ئافریقادا ده‌چێندرێ. چاندنه‌کاشی به‌هۆی تۆوه‌که‌ی ده‌کرى.
شمڵی له گیا کۆنه‌کانه و به هۆی ئه‌و کاغه‌زه کۆنانه‌ی که له نێو قه‌بری میسریه کۆنه‌کاندا دۆزراونه‌ته‌وه دەرکەوتووە که زۆر پێش له‌دایک بوونی مه‌سیح له شمڵی که‌ڵکیان وه‌رگرتووه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی تاو و له‌ز و خوارنی له کۆنه‌وه له میسر و ڕۆم و ئێران‌دا بۆ بڕینی یاو له ده‌نکی شمڵی که‌ڵکیان وه‌ر گرتووه.
ئه‌م گیایه ٣٢ جۆری یه‌ک ساڵه و چه‌ند ساڵه‌ی له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه که جۆره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مانه‌ن:
T. stenocarpa, T. lataialata, T. subenervis T. persica, T. disperma, T. tehranica, T. elliptica, T. aphanoneura ئه‌م گیایه بێجگه له ئێران، پاکستان، سوریه، لبنان، فلستین، ئوردون، هیندوستان، عه‌ره‌بستان، میسر، سینا، تورکمه‌نستان، یونان، ئاناتۆلی، قه‌فقاز، ئه‌فغانستان له هێندى وڵاتی تردا ده‌ڕوى.
به فه‌رانسه‌یی Fenugrec و Trigonelle پێئه‌ڵێن.
سەیری شیملی بکە.