BackFenugreek – Common fenugreek
شمڵی

Latin: - Trigonella Foenum – Graecum L.
English: - Fenugreek – Common fenugreek
شمڵی 

شمڵی یان شەنبەلیلە گیایەکی یەکساڵەیە کە باڵای لە ١٠ تا ٥٠ سانتیمتر هەڵدەچێ و لە تیریەی "نۆکییەکان" (Leguminosae)ە. گەڵاکانی لە سێ پەڕە پێک هاتووە. تایبەتمەندیەکی ئەم گیایە ئەوەیە کە لە نیەوە تاکوو سێ لە چواری گەڵاکانی گەڵاکانی ددانەدارن. گوڵەکانی تاکن و رەنگیان زەردێکی رووناک، بەنەوش و یان رەنگیکی مەیلەو سپین کە گەورەییەکەیان دەگاتە ٠،٨ تا ٨،١ سانتیمیتر. بەرەکەی تۆزێک چەماوەیە و درێژیەکەی دەگاتە ٣ تاکوو ١١ سانتیمیتر و نێوەکەشی ٥ تا ٢٠ دەنکی تۆو تێدایە کە درێژییەکەیان لە ٤ تاکوو ٦ میلیمیتر و پانیەکەیان ٢ تا ٣ میلمیترە و رەنگەکەیان لە زەردێکی خەنەییەوە تاکوو قاوەیین. بۆنیان زۆر خۆش و تۆزێکیش تاڵن. ئەم گیایە لە سەرەتادا هی ناوچەکانی دەورەوبەری مەدیتەرانەیە.
ئەم گیایە لە بواری گیا دەرمانیەوە بە گیایەکی گەرم و ویشک دادەنرێ و هەر بۆیە بۆ دەرمانی زۆر دەرد بەکار دێت بە تایبەتی بۆ پشت ئێشە، ئێشی گورچیلە و منداڵدان و هیتر.
گیاهی است علفی، یکساله، به طول 10 تا 50 سانتی متر ، برگهای آن متناوب و مرکب از سه برگچه است. از اختصاصات آن اینست که نصف تا سه چهارم انتهای برگچه های آن دندانه دار است.
لە هێندیک سەرچاوەدا ئەم گیایە سەر بە تیرەی "باقەلەییەکان" (Fabaceae) زانراوە.
بە فارسی "شنبلیله" و "خلبه"ی پێ دەڵێن.
بە عەرەبی "حلبه"ی پێ دەڵێن.
بە فه‌رانسه‌یی Carthame یانCarthame des teinturiers و Safran batard پێ دەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-