دارێکی گه‌ڵا خڕی گهڵاچووکهی دایم سه‌وزی خۆڕسته له تیره‌یه‌کی تایبه‌تی به ناوی “شمشادهکان” Buxacée، به‌رزی یه‌که‌ی ١ تا ٢ میتره، دیرا له شوێنی باش دا تا ٦ میتریش به‌رز ده‌بێ. گه‌ڵاکانی ڕه‌نگیان سه‌وزێکی تۆخه و هێلکه‌یی و نووک تیژن و ژههرىکیان تێدایه که ده‌بێته هۆی زگچوون. گوڵه‌کانی سه‌وزی ئاماڵ زه‌ردن. به‌رێکی چووکه ده‌گرێ که تۆوی ڕه‌شی تێدایه. له به‌ر به‌هێزی و خۆڕاگری داره‌که‌ی له دارتاشیدا بۆ ساز کردنی شتومه‌کی جوان به‌کار دى، له چیاکانی کوردستان زۆره، بهشىکیان بۆ جوانی له لێڕه‌واری شه‌قامه‌کان دا ده‌ڕوێنن که گه‌ڵاکانیان له‌وانی تریان پانتره.
فه‌رانسه‌یی Buis و به ئیگلیسی garden edgine box و Box ی پێئه‌ڵێن. چه‌ندین جۆری هه‌یه.
مامۆستا هێنم لە هۆنراوەی "کچی مەهابادی"دا دەڵێ:
سەری كوڵمت گەشه، هەر وەک گوڵی كوێستانی كوردستان
لەبـەر بەژنت، دەبـێ سـەر دانـەوێنـێ خـەڵفـی شـمشـادی
شمشادی خه‌رام و سه‌روی غـهنناج
جـانـان دبــرت ب عیشوه تــــاراج
“مه‌لای جه‌زیری”
ڕووی تۆ خورشیدە قوربان، یا نە ماهی ئەنوەرە
عاشقی بێچارە بۆ وەسڵی تۆ هەر سەوداســــەرە
چاو لە ڕێگای دیتنی باڵای وەکو شمشادی تـۆم
گەر دەبینم قامەتت بۆ من هەمیشە مەحشــــەرە
"زەبێحی"