شه‌قایه‌ق، نان و دۆ بڕ، کاسە شکەن، گیایه‌کی یه‌ک ساڵه‌یه له تیره‌ی “خهشخاشهکان” papaveracées، گوڵێکی سووری زل له پۆپه‌ی لاسکهیهوهیه که بنه‌که‌ی ڕه‌نگی ڕه‌شه. به‌رزیه‌که تا ١ میتر ده‌چى. گه‌ڵا و لاسکه‌که‌ی له کورکێکی نه‌رم داپۆشراون. گه‌ڵاکانی چه‌ند قاژی قوڵ و ددادنهداریان تێدایه. بەرهکهی له خه‌شخاش ده‌چى به‌ڵام چووکه‌تره (١ له ٢ سم دا). تۆوهکانیشی که له نێو بەرهکهی دان رەنگیان ڕه‌شە. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م گوڵه حه‌زی له ئاههکه، له شوێنێک بڕوێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئاهه‌کی لێیه.
له‌م گوڵه دا مه‌وادی روئدین Rhoeadine و پارامۆرفین paramorphine و ناکوتین هه‌یه.
به فه‌رانسه‌یی Coquelicot، ponceau و pavot rouge ی پێئه‌ڵێن.
سەیری هەڵپاچان بکە.
گوڵه قه‌یسه‌ری به‌رزه ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
لاله و شقائق ئاڵ و شۆخ و شــهنگ
“پیره‌مىرد”
سپــای گولآلآن خــوارو نگوون بــــــــان
شه‌قایق ره‌نگ زه‌رد، جگه‌ر پڕ هوون بان
“م. کوردستانی”
سه‌یری گوڵاڵه، گوڵهنیسان و گوڵاڵه‌سووره بکه.